زووم:
راسمۆس پالودان، لەبەردەم باڵیۆزخانەى تورکیا لە ستۆکهۆڵم قورئانەکەى سوتاند. پێش روداوەکە تورکیا، سویدی بە هەڵکردنى گڵۆپی سەوز بۆ راسمۆس پالودان تۆمەتبارکرد، دواى روداوەکەش سەرۆکوەزیرانى سوید سوتاندنى قورئانى بەوپەڕى بێڕێزى وەسف کرد.
هەڵواسینى بوکەڵەیەکى هاوشێوەى ئەردۆغان لە سوبد
گرژییەکانى نێوان تورکیا و سوید تاڕادەیەک رەهەندێکى مێژووی هەیە، بەمدواییە بەهۆى ڤیتۆى تورکیا بۆ ئەندامبوونى سوید لە ناتۆ گرژییەکان زیاتربوون، بەڵام ئەوکاتەى ژمارەیەک کورد لەو وڵاتە خۆپیشاندانیان کرد و بوکەڵەیەکى هاوشێوەى رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمارى تورکیایان بە قاچدا هەڵواسی گرژییەکان چوونە قۆناغێکى نوێوە.
هەر ئەوەش هۆکاربوو، تورکیا سەردانە چاوەڕوانکراوەکەى وەزیرى بەرگرى سویدى بۆ ئەنقەرە هەڵوەشاندەوە.
سوتاندنى قورئانەکە کاردانەوەى لێکەوتەوە
ئێوارەى دوێنێ راسمۆس پالودان، چالاکی سویدی-دانیمارکی کە پێشتریش بە تۆمەتی رەگەزپەرستی تۆمەتبارکرابوو، بە بەرچاوى پۆلیسەوە قورئانی سوتاند.
روداوەکە کاردانەوەى وڵاتانى ئیسلامى لێکەوتەوە، وەزارەتی دەرەوەی سعودیە بەتوندی ئیدانەی سوتاندنى قورئانى کرد و رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی سوید رێگەیان بە توندڕەوێک دا قورئان بوستێنێت.
#Statement | The Ministry of Foreign Affairs expresses the Kingdom of Saudi Arabia's strong condemnation and denunciation of the Swedish authorities' allowing an extremist to burn a copy of the Holy Quran in front of the Turkish Embassy in #Stockholm. pic.twitter.com/0WQ5dIa1L2
— Foreign Ministry 🇸🇦 (@KSAmofaEN) January 21, 2023
هاوکات وەزارەتى دەرەوەى عێراق ئیدانەى دەسەڵاتدارانى سویدى کرد، بەوپێیەى رێگەیان بە سەرکردەی پارتێکی “توندڕەو”ـی دانیمارکی داوە قورئان لەبەردەم باڵیۆزخانەى تورکیا بسوتێنێت. دەڵێت، ئەم رووداوانە توڕەیی موسڵمانان دەوروژێنن و ئیستفزازکردنێکى مەترسیدارە.
تُعرِبُ وزارة الخارجيَّة العراقيَّة عن إدانة واستنكار جُمْهُوريَّة العراق الشديدين، لسماح السلطات السويديَّة لأحد المتطرفين بإحراق نسخة من المُصحَف الشريف أمام سفارة الجُمْهُوريَّة التركيَّة في ستوكهولم. pic.twitter.com/v0EOGx1XNy
— وزارة الخارجية العراقية (@Iraqimofa) January 22, 2023
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە راگەیەندراوێکدا بەتوندی ئیدانەی سوتاندنی قورئانی کرد.
دولة الإمارات تدين بشدة إحراق نسخة من القرآن الكريم في السويدhttps://t.co/88LQ3xjNgu
— MoFA وزارة الخارجية (@mofauae) January 21, 2023
وەزارەتی دەرەوەی میسرش هۆشداریدا و رایگەیاند، ئەم کردەوە شەرمەزارکەرە هەستی سەدان ملیۆن موسڵمان لە سەرانسەری جیهان دەوروژێنێت.
وەزیری دەرەوەی کوەیتیش رایگەیاند، روداوەکە “هەستی موسڵمانان لە سەرانسەری جیهان ئازار دەدات و ئیستفزازییەکی جددییە.”
ناسر کەنعانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە توندی ئیدانەی سوکایەتیکردنى بە قورئان کرد و ئەو هەنگاوەی بە نمونەیەکی دور لە بەها ئەخلاقییەکان و رق و کینە و توندوتیژی دژی موسڵمانان ناوهێنا.
شێهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان، لە هەژماری خۆی لە تویتەر نوسی، هیچ وشەیەک نییە بۆ ئیدانەکردنی سوکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆز لەلایەن توندڕەوێکی راستڕەو لە سوید.
راشیگەیاند: “ناکرێت کەڵک لە پۆشاکی ئازادی رادەربڕین وەربگیرێت بۆ ئازاردانی هەستی ئایینی یەک ملیار و نیو موسڵمان لە سەرانسەری جیهاندا.”
No words are enough to adequately condemn the abhorrable act of desecration of the Holy Quran by a right-wing extremist in Sweden. The garb of the freedom of expression cannot be used to hurt the religious emotions of 1.5 billion Muslims across the world. This is unacceptable.
— Shehbaz Sharif (@CMShehbaz) January 22, 2023
وەزارەتی دەرەوەی ئوردنیش ئیدانەکردنی شانشینیەکەی دووپاتکردەوە. جەختیشی کردەوە کە بەرەوپێشبردنی کلتوری ئاشتی و قبوڵکردنی ئەوانی دیکە و رەتکردنەوەی توندڕەوی و هاندان بۆ رق، بەرپرسیارێتییەکی دەستەجەمعییە کە دەبێت هەمووان پێیەوە پابەندبن.
الخارجيه تدين احراق المصحف الشريف في #السويدhttps://t.co/rfbnuzxUKm#بترا pic.twitter.com/7CVFN1CDCX
— Jordan News Agency (@Petranews) January 21, 2023
بەرپرسانى حکومەتى تورکیا پێش روداوەکە ئیدانەى هەوڵەکەىان کرد، هاوکات هەریەک لە هاوسەرۆکانی هەدەپە، میدحات سانجار و پەروین بوڵدان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئیدانەی سوتاندنی قورئانیان کرد و رایانگەیاند دژی هەر هەوڵێک دەوەستنەوە کە پەیوەندی نێوان گەلان تێکبدات و دژایەتی ئایینەکان بکات.
کاردانەوەکان بەردەوامن، گوتەى بەرپرسانى سویدیش هاوڕاى ئەوانەى پێوەدیارە کە ئیدانەى روداوەکە دەکەن.
ئۆڵف کریستیرسۆن، سەرۆکوەزیرانی سوید لە تویتێکدا نوسی، ئازادی رادەربڕین بەشێکی بنەڕەتی دیموکراسییە. سوتاندنی ئەو کتێبانەی بۆ زۆر کەس پیرۆزن، ئەوپەڕی بێڕێزیە.
دەمەوێت هاوخەمی خۆم بۆ هەموو ئەو موسڵمانانە دەرببڕم کە توڕەن بەو شتەی کە لە ستۆکهۆڵم روویداوە.
Freedom of expression is a fundamental part of democracy. But what is legal is not necessarily appropriate. Burning books that are holy to many is a deeply disrespectful act. I want to express my sympathy for all Muslims who are offended by what has happened in Stockholm today.
— SwedishPM (@SwedishPM) January 21, 2023
هاوکات تۆبیاس بیلسترۆن، وەزیری دەرەوەی سوید لە تویتێکدا نوسی، سوید ئەو کارە بە ‘ئیستفزازی ئیسلامۆفۆبی’ دەبینێت و پشتگیری سوتاندنی قورئان ناکەن و کارێکی ترسناکە.
Islamophobic provocations are appalling. Sweden has a far-reaching freedom of expression, but it does not imply that the Swedish Government, or myself, support the opinions expressed.
— Tobias Billström (@TobiasBillstrom) January 21, 2023
ئەوەی تورکیا و زۆرێک لە وڵاتانی ئیسلامی جیهانی نیگەرانکردووە رێگەپێدانى پۆلیسی سوید بوو، کە پێشوەخت مۆڵەتی بە راسمۆس پالودان داوە بۆ ئەوکارە.