لە دیاردەیەکی فەلەکی کەم وێنەدا، دوای 993 ساڵ، شەوی شەممە مانگ زۆر لە زەوی نزیکبووەوە و بەشێوەیەکی گەورە دەرکەوت، ئەم دیاردەیە رەنگە تاوەکو 345 ساڵی دیکە رونەداتەوە.
ئەم دیاردەیە دوایین جار لە 3ی کانونی یەکەمی 1030 رویدا، مانگ دوێنێ شەو 356 هەوار و 568 کیلۆمەتر لە زەوی نزیک بوو، یاخود دەتوانین بڵێین 221 هەزا و 561 میل لە زەوی دوربوو، بەگوێرەى زانیارییەکانی تاقیگەکانی ناسا، دیاردەی دەرکەوتنی گەورەی مانگ جاری داهاتوو، لە 20ی کانونی دووەمی 2368 دەبێت.
خولگەی مانگ لە زەویەوە، لە شێوەی بازنەیی تەواو نیە و هێلکەییە
خولگەی مانگ لە زەویەوە، لە شێوەی بازنەیی تەواو نییە، بەڵکو لە راستیدا هێلکەییە و بەهۆی شێوەکەی دور و نزیکی لە زەویەوە دەگۆرێت بە درێژایی مانگێک.
نزیکترین خاڵی خولگەی مانگ لە زەویەوە پێی دەگوترێت “پێریجی” لەکاتێکدا دوورترین خاڵی خولگەی مانگ لە هەسارەکەوە بە “ئەپۆجی” ناسراوە.
دورترین مەودای نێوان مانگ و زەویش ئەو کاتە بوو کە زەوی لە خۆر زۆر نزیک بوو، لە 2000 ساڵ پێش ئێستا.
2000 ساڵ پێش ئێستا، مانگ و زەو دورترین مەودایان هەبوو
ئەم مانگە بە مانگی نوێ ناودەبرێت و لای چینیەکان دیاردەکە گرنگی زۆری هەیە چونکە سەرەتای ساڵی مانگی نوێی چینیە، بەگوێرەى رۆژژمێری چینی رۆژهەڵاتی بەمساڵ دەوترێت “ساڵی کەروێشک”.
https://zoomnews.info/%da%86%db%8c%d9%86-%d8%a6%d8%a7%d9%87%db%95%d9%86%da%af%db%8c-%d8%b3%db%95%d8%b1%db%8c-%d8%b3%d8%a7%da%b5%db%8c-%da%a9%db%95%d8%b1%d9%88%db%8e%d8%b4%da%a9-%d8%af%db%95%da%af%db%8e%da%95%db%8e%d8%aa/
رۆژمێری چینی، میتۆدۆلۆژیای مانگ و فۆتۆڤۆڵتایکی تێدایە بۆ دڵنیابوون لە بەروارەکان، کۆی مەودای نێوان مانگ و زەوی بەهۆی ئەم جۆرە ڕووداوانەوە زۆر گرنگە بۆ چینیەکان.
لە 20ی نیسانی داهاتوو، جیهان خۆرگیرانی تەواوەتی لە ئوسترالیا و تیمۆر لێست و پاپوای رۆژئاوا دەبینێت، هەروەها لە مانگی تشرینی یەکەمدا مانگگیرانێکی روناکی بازنەیی لە ئەمریکا و مەکسیک و ئەمریکای باشوور دەبینیرێت.