زووم،ئاژانسەکان:
رێکخراوێکی بەرگریکار لە مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، رایدەگەیەنێت 61 ژن لە نێو زیندانی ئەوینن و 57 یان دوچاری ئەشکەنجە بونەتەوە.
نێرگز محەمەدی، گوتەبێژی رێکخراوی “بەرگریکران لە مافەکانی مرۆڤ لە ئێران”، دوێنێ شەممە، 21ی کانونی دووەمی 2023، راپۆرتەکەی بڵاوکردووەتەوە، بە وردیی ئاماژەی بە دۆخی ژنان لە زیندانی ئەوین داوە، کە یەکێکە لە زیندانەکانی تارانی پایتەخت.
گزارش نرگس محمدی از زندان اوین
نرگس محمدی: زنان زندانی در اوین، از چند ماه تا دو سال در انفرادی حبس بودهاند.
گفتوگو با نعیمه دوستدار، روزنامهنگار و فعال حقوق زنان pic.twitter.com/ULCrfSCxeM— ايران اينترنشنال (@IranIntl) January 19, 2023
بە گوێرەی راپۆرتەکە، ژنان خراونەتە زیندانی تاکەکەسییەوە و لێپرسینەوەی توندیان لەگەڵ کراوە، هەندێکیان بەهۆی کارێک زیندانیکراون کە ئەنجامیان نەداوە، ئاستەنگی زۆر روبەڕوی زیندانییەکان دەبێتەوە کاتێک دەیانەوێت دەستیان بە چارەسەری پزیشکی و دەرمان بکەوێت.
نێرگز، دەڵێت “زیندانە تاکەکەسییەکان لە ژێر دەسەڵاتی هەواڵگری و سوپای پاسداراندان، ئەمەش پێشێلکاریی زەقی مافەکانی مرۆڤە و جۆرێکە لە ئەشکەنجە کە ئامانج لێی لەدەستدانی کەسایەتییە”.
نێرگز محەمەدی: زیندانە تاکەکەسییەکان لە ژێر دەسەڵاتی هەواڵگریی و سوپای پاسداراندان
بە گوتەی نێرگز محەمەدی، زۆرینەی رەهای زیندانییەکان دوچاری ئەشکەنجە و ئازاردانی توند بونەتەوە، هەندێکیشیان بە هۆی زیندانی تاکەکەسییەوە توشی چەندین نەخۆشی بوون.
راپۆرتەکە دەڵێت، زیندانییەکان لە چەند مانگێک تاوەکو نزیکەی دوو ساڵیان لە زیندانی تاکەکەسیدا بەسەربردووە، بۆ نموونە “مریەمی حاجی حوسەینی” 412 رۆژی لە زیندانی تاکەکەسی بەسەربردووە، تەواو دابڕاو بووە لە هەموو شتێک، “زوهرە زەحتابجی” 14 مانگی سزاکەی خۆی لە زیندانی تاکەکەسی “209” بەسەربردووە، کە سەر بە دەزگای هەواڵگریی زیندانەکە، مریەم محەمەدی 23 مانگی لە دۆخێکی نامرۆیی و لەنێو زیندانە تاکەکەسییەکاندا بەسەربردووە.
نێرگز محەمەدی، پێنج مانگ لە زیندانی تاکەکەسیدا بووە
“نیلۆفەر بەیانی، سپێدە کاشانی، زەهرا سەفائی، مەحفاش شەهریاری و فەریبا کەمالئابادی” هەریەکە و هەشت مانگیان لە زیندانی تاکەکەسی بەسەربردووە، “ناهیدە تەقوای 68 ساڵ و فەریبە عالدخا” چەند مانگێک لە زیندانی تاکەکەسی بوون.
نێرگز محەمەدی، کە خۆی چالاکێکی دیاری مەدەنییە لە ئێران، پێنج مانگی لە زیندانی تاکەکەسیدا بەسەربردووە.
“زۆربەی زیندانییەکان ماوەی سزادانەکەیان زۆرە و دەگاتە 15 ساڵ، زۆرینەیان پێویستیان بە چاودێریی پزیشکی هەیە و لێی بێبەشن، دەیان زیندانی سیاسی و رۆژنامەنوس لەگەڵ تاوانبارانی تاوانکاری لە یەک زینداندان” نێرگز محەمەد وا دەڵێت.
ئاماژە بەوەشدەدات، 10 زیندانی تەمەنیان سەروو 60 ساڵە و نزیکی نیوەی زیندانییەکان دایکن.
نێرگز محەمەدی یەکێکە لەو سێ ژنە چالاکەی، کە لەم مانگەدا لەلایەن رێکخراوی “ئولۆف پاڵم”ی سویدییەوە خەڵاتکران، بە هۆی هەوڵەکانیان بۆ مافی مرۆڤ و مافی ژنان، نێرگز لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا چەندین جار دەستگیرکراوە و سزادراوە، لە ئەیلولی 2020یشدا پاش بەسەربردنی پێنج ساڵ لە زیندان “ئازادکرا”.