64
گەڵف نیوز
- ئیمارات سوتاندنی نوسخەیەکی قورئان لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵم ئیدانە دەکات
- کەرتی تایبەت لە دوبەی دەبێتە هاوبەشێکی سەرەکی کەرتی حکومی لە گەشەپێدانی بوارەکانی ئابووری و گەشتیاریدا
- بازاڕەکانی وهان “شوێنی سەرهەڵدانی کۆرۆنا” جمەی دێت لە کڕیاران
هائارێتسی ئیسرائیلی
- سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل و دوو پەرلەمانتاری وڵاتەکە بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکانی تەلئەبیبدا کردووە
- ئەڵمانیا و ئەمریکا بەردەوامدەبن لە پێدانی چەک بە ئۆکراین، بەڵام هیچ بڕیارێک لەبارەی پێدانی تانکەوە نەدراوە
- هاوڵاتییەکی فەلەستینی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە دەکوژرێت کە بە نیازبووە لە خاڵێکی پشکنین لە کەرتی رۆژئاوا هێرشبکاتە سەریان
سەندەی تایمز
- جەنگی روسیا و ئۆکراین وەکو جەنگی جیهانیی یەکەمی لێهاتووە
- یاسایەکی تازە بەسەر کۆچبەرانی نایاسایی لە بەریتانیادا دەسەپێنرێت کە دەستکەوتنی کار قوستر دەکات
- داوا دەکرێت سەرۆکی ئەنجومەنی کەناڵی بی بی سی دەستلەکار بکێشێتەوە بەهۆی ئەوەی بووەتە کەفیلی 800 هەزار پاوەند بۆ بۆریس جۆنسۆنی سەرۆکوەزیرانی پێشوو
ئۆبزێرڤەر
- بەریتانیا.. نەدیم زەهاوی شەڕ بۆ مانەوەی خۆی دەکات
- چەندین منداڵی کۆچبەر کە لە هۆتێلەکانی ژێر چاودێریی حکومەتی بەریتانیادا بوون لەلایەن باندە تاوانکارییەکانەوە رفێنراون
- کۆشکی شاهانەی بەریتانیا داوادەکات خەڵکی وڵاتەکەی خۆبەخشانە هاوکاری ئامادەکارییەکانی رێورەسمی تاج لەسەرنانی پاشا بکەن کە مانگی ئایاری داهاتوو بەڕێوەدەچێت