زووم، ئاژانسەکان:
ئەمشەو هەزاران هاوڵاتی ئیسرائیلی رژانە سەر شەقامەکانی تەلئەبیب و شارەکانی دیکەی وڵاتەکە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بەو گۆڕانکارییانەى بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە بەنیازە لە دەسەڵاتی دادوەریدا بیکات.
ناتانیاهۆ لەگەڵ دەستبەکاربوونى ئەو هەنگاوەى نا و گۆڕانکارییەکە بە چاکسازى دەزانێت، بەڵام خۆپیشاندەرانیش دەڵێن، گۆڕانکارییەکە زیان بە سیستمی دیموکراسی دەگەیەنێت.
بەگوێرەى هەواڵى ئاژانسەکان، خۆپیشاندانەکانى ئەمشەوى ئیسرائیل فراوانتر بوون،لە شارەکانی حەیفا، بێرشێبا و هەرزلیەی نزیک تەلئەبیب خۆپیشاندان بەردەوامە.
100 هەزار کەس بەشداربن خۆپیشاندانی ئەمشەوی ناوەندی تەلئەبیب
מה שאתם רואים פה היום זו הפגנה בעד המדינה. אנשים שאוהבים את המדינה באו כדי להגן על הדמוקרטיה שלה, על בתי המשפט שלה, על הרעיון של חיים משותפים וטוב משותף. יש פה אוהבי ישראל שבאו להפגין למען מדינה יהודית דמוקרטית לפי ערכי מגילת העצמאות. אנחנו לא נוותר עד שננצח.
📷 אלעד גוטמן pic.twitter.com/WX7yOF0MNu
— יאיר לפיד – Yair Lapid (@yairlapid) January 21, 2023
مەزەندە دەکرێت نزیکەی 100 هەزار کەس بەشداربن لە خۆپیشاندانی ئەمشەوی ناوەندی تەلئەبیب.
یایر لاپید، سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ئێستا بۆ یەکەمجار بەشداری لە خۆپیشاندانەکاندا کردووە.
لاپید وێنەیەکى خۆى لە تویتەر داناوە کە لەنێو خۆپیشاندانەکەدایە، نوسیەتى “ئەمە لە بەرژەوەندی دەوڵەت و بەرگریکردنە لە دیموکراسی”.
ئەو لە دوو خۆپیشاندانەکەى پێشوى تەلئەبیب بەشدار نەبوو، کە لە دوو هەفتەی رابردوودا کرا.
هاوکات بێنی گانتز، وەزیری پێشووی بەرگری ئیسرائیل، لەنێو خۆپیشاندانەکەدا لە رێگەی بڵندگۆیەکەوە گوتارێکی پێشکەشکرد و جەختی لە بەردەوامیی “خەبات بۆ رێگریکردن لە لەناوچوونی دیموکراسی ئیسرائیل” کردەوە.
نەیارانی ناتانیاهۆ لەوبڕوایەدان ئەم گۆڕانکارییە دیموکراسی تێکدەدات
نەیارانی ناتانیاهۆ لەوبڕوایەدان ئەم گۆڕانکارییە دیموکراسی تێکدەدات و هەوڵی قۆرخکردنی دەسەڵات دەدات.
ئەم خۆپیشاندانانە دوای بڕیاری دادگای باڵای ئیسرائیل دێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەستبەکاربوونی ئاریە دێری، وەک وەزیری ناوخۆ لە حکومەتی نەتانیاهۆ.
دێری دووجار لە دۆسیەکانی گەندەڵیدا سزا دراوە، بۆیە لایەنگرانى دادگا بڕیارەکە بە هەنگاوێکى دروست دەزانن.
لایەنگرانی حکومەتەکەی نەتانیاهۆش لە بڕیارەکە نیگەرانن و بە ئومێدن “چاکسازییەکەى حکومەتەکەیان” رێگرى لە بڕیارێکى لەوشێوەیە بکات.