زووم،ئاژانسەکان:
ئەڵمانیا کەوتووەتە بەر شەپۆلی کاردانەوەى ئۆکراین و هاودەنگەکانى. رەحنەکە بەهۆى ڤیتۆى بەرلینە بۆ ناردنى تانکى لیۆپارد2 بۆ ئۆکراین.
لیۆپارد چییە؟
لیۆپارد2 تانکێکى سەرەکی جەنگییە، کە لە ئەڵمانیا دروستکراوە.
مەوداکەى نزیکەی 500 کیلۆمەترە.
بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1979 خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.
خێراییەکەی 68 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.
تۆپی 120 ملمى لەسەرە، لەگەڵ دوو دۆشکەی سوک.
کێشەى بەبێ تۆپ 55 تۆمەنە
لیۆپارد2 جگە لەوەی لەلایەن سوپای ئەڵمانیاوە بەکاردەهێنرێت و دەیان وڵاتی دیکەش بەکاری دەهێنن
لیۆپارد2 جگە لەوەی لەلایەن سوپای ئەڵمانیاوە بەکاردەهێنرێت و دەیان وڵاتی دیکەش بەکاری دەهێنن.
لیۆپارد2 لە جەنگى کۆسۆڤۆ، بۆسنە، ئەفغانستان و سوریا بەکارهێندراوە، سوپاى تورکیا لە سوریا بەکاریهێناوە.
ئەو وڵاتانەى لیۆپارد2 بەکاردەهێنن؟
بۆچی ئۆکراین لیۆپارد2ى دەوێت؟
کیێڤ رایگەیاندووە، پێویستی بە زرێپۆشی قورستر هەیە بۆ شەڕی دژی لەشکرکێشی روسیا.
دەڵێت، مۆسکۆ بەنیازە لە چەند مانگی داهاتوودا هێرشێکی نوێی فراوان بۆسەر وڵاتەکەى دەستپێبکات.
کیێڤ و زۆرێک لە هاوپەیمانەکانی پێیانوایە ئەگەر روسیا لە بەرەکانی شەڕدا بە هێرشە دژە هێرشەکانی ئۆکراین شکستی پێبهێندرێت، ئەوا شەڕەکە خێراتر کۆتایی دێت.
خۆپیشاندەرێک لە خۆپیشاندانێکدا لە ئەڵمانیا تابلۆیەکی بەدەستەوەیە کە لەسەری نوسراوە: “ئۆلاف شۆڵز لیۆپارد ئازاد بکەن”.
ئەڵمانیا ئۆکراینى نیگەران کرد، کاتێک بڕیاری ناردنى تانکەکانى راگرت
ئەڵمانیا ئۆکراینى نیگەران کرد، کاتێک بڕیاری ناردنى تانکەکانى راگرت.
ئۆکراین رایگەیاندووە پێویستی بە 300 تانک بۆ روبەڕوبوونەوەى روسیا، بەڵام شرۆڤەکارانی رۆژئاوا لەوبڕوایەدان رەنگە 100 تانک بتوانێت هاوسەنگی شەڕەکە بگۆڕێت.
کەواتە کێشەکە چییە؟
دابینکردنى تانکەکان لە هەر وڵاتێکەوە بێت بۆ ئۆکراین پێویستى بە مۆڵەتى ئەڵمانیاى دروستکەریى دەبێت. کاتێک وڵاتێک بەتایبەتى وڵاتانى نێو ناتۆ بیەوێت تانکەکە بۆ وڵاتێک بنێرن، ئەڵمانیا دەتوانێت ڤیتۆی بڕیارەکە بکات.
بەڵام پۆڵەندا رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند، ئەڵمانیا پشتگوێ بخات و لیۆپارد2 بۆ ئۆکراین دەنێرێت.
ئەڵمانیا لەگەڵ ناردنى لیۆپارد2 نییە بۆ ئۆکراین
هەڵوێستى ئەڵمانیا دوو لایەنەیە
هەرچەندە ئەڵمانیا بڕێکی زۆر کەرەستەی سەربازى و چەکى بۆ ئۆکراین ناردووە، لەوانە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، بەڵام لەگەڵ ناردنى لیۆپارد2 نییە.
ئەڵمانیا هەوڵیدابوو دابینکردنی لیۆپارد بە هاوپەیمانییەکی فراوانترەوە ببەستێتەوە کە تانکی دیکە بۆ ئۆکراین دابین بکرێت، لەنێویاندا ئەبرامزی ئەمریکی.
ئارگومێنتی دژی دابینکردنی تانکەکان چییە؟
نەیارانى ناردنى لیۆپارد2 پێیانوایە دابینکردنی تانکەکان بۆ ئۆکراین دەبێتە هۆی زیاتر پەرەسەندنی تێوەگلانی وڵاتانی ناتۆ لە شەڕەکەدا، ئەمەش مەترسی تەشەنەسەندنی شەڕەکە زیاتر دەکات.
بەڵام ئۆکراین رایگەیاندووە کە تەنیا لە سنورە نێودەوڵەتییە دانپێدانراوەکانیدا تانکەکان بەکاردەهێنێت، لایەنگرانیشی دەڵێن، ئەوە مۆسکۆیە کە بەردەوام بووە لە پەرەسەندنی ململانێکان و کۆکردنەوەی هێزی زیاتر و ژێرخانی مەدەنی کردووەتە ئامانج و هەڕەشەی هێرشی ئەتۆمی دەکات.