92
شەرقولئەوسەت
- سەدر دژایەتیی ئێران دەکات و سەرکردەیەکی رەوتەکەش ئاماژە بە گەڕانەوەی دەکات
- سەرباری “ئابڵوقەیەکی توند” هەزاران کەس لە زاهیدان دەست بە خۆپیشاندان دەکەنەوە
- واشنتن ترسی هەیە سیخوڕە روسییەکان بە پاسپۆرتی ئیسرائیلییەوە بچنە نێو ئەمریکاوە
سەباح
- جامی کەنداو دەبێتە دەرچەیەکی کاتی بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکانی عێراق
- گەندەڵییەکی 400 ملیار دیناریی لە دابەشکردنی بەشە خۆراکی هاوڵاتییاندا ئاشکرادەبێت
- داوادەکرێت ناوی ئەو لایەنانە ئاشکرابکرێن کە پارەی عێراقییەکان بە قاچاخ دەبەنە دەرەوەی وڵات
عەرەب
- پێشوازیکردنی عێراق لە هاندەرانی وڵاتانی کەنداو ئاماژەیە بۆ کەمبوونەوەی کاریگەریی ئێران لەسەر وڵاتەکە
- خورمای عێراقی دەگاتە بازاڕەکانی ئاسیا و ئەفریقیا
- ئوردن بە “مەرج” رێگە بە گەڕانەوەی تیکتۆک بۆ وڵاتەکەی دەدات
قودسی عەرەبی
- داوادەکرێت ناسنامەی بکوژانی ئەو پێنج هاوڵاتییەی دهۆک ئاشکرابکرێن کە لە مێردین کوژران
- ناڕەزایی لە میسر پەرەدەسێنێت: پزیشک، دەرمانساز، پارێزەران و کرێکاران دەچنە ریزی ناڕازییەکانەوە
- سعودیە دەڵێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی ناکەنەوە “تاوەکو ئەوکاتەی دەوڵەتی فەڵەستین دادەمەزرێت”