59
یو ئێس ئەی تودەی
- بەهۆی زۆریی خواستەوە، هێلکە لە ئەمریکاش گران بوو “12 هێلکە بووە بە پێنج دۆلار، لەکاتێکدا پێشتر بە چوار دۆلار بووە”
- ئەمساڵیش کۆمپانیا گەورەکانی تەکنەلۆجیا بەهۆی کەمیی فرۆش و زیادبوونی باجەوە کەمترین هەلی کار رادەگەیەنن
- جوتیارانی ئەرجەنتین بەهۆی وشکەساڵییەوە زیانێکی زۆریان بەردەکەوێت
گەڵف نیوز
- دوبەی سێ هێندەی دانیشتوانەکەی، گەشتیار سەردانی کردووە “ساڵی رابردوو نزیکەی 13 ملیۆن گەشتیار سەردانی شارەکەی کردووە”
- سەرۆکی ئیمارات: 2023 ساڵی درێژەدان دەبێت بە هەنگاوەکانی چاکسازی ژینگەیی
- ئیمارات و هیندستان لە گفتوگۆدان بۆئەوەی روپێی هیندی لە مامەڵە بازرگانییە نانەوتییەکانیاندا بەکاربهێنن
چاینە دەیلی
- سبەی چینییەکان ئاهەنگی یەکەم رۆژی سەری ساڵی مانگی دەگێڕن “لە چین ساڵی 2023ی زاینی بە ساڵی کەروێشک ناسراوە”
- سەرۆکی چین داوا لە گەلەکەی دەکات “لەپێناو داهاتوویەکی پرشنگدار بۆ وڵاتەکەیان” لەهەوڵەکانیان بەردەوامبن
- چین ڤاکسینێک بۆ گۆڕاوی ئۆمیکرۆن تاقیدەکاتەوە
یابان تایمز
- ساڵی رابردوو رێژەی هەڵاوسان لە یابان 4٪ بەرزبووەتەوە “لە 1981ەوە یەکەمجارە هەڵاوسان دەگاتە ئەو ئاستە”
- یابان لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهاردا رێکارەکانی کۆرۆنا کەمدەکاتەوە و دەڵێت “لەگەڵ ڤایرۆسەکەدا بژین”
- پێشبینیدەکرێت گەشتیارێکی زۆری “سەری ساڵی چینی” بەهۆی سوککردنی رێکارەکانی کۆرۆناوە رووبکەنە یابان