رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، دوای مشتومەڕێکی زۆر، 14ی ئایاری ئەمساڵی وەک رۆژی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی وڵاتەکەی دیاری کرد و رایگەیاند، لە هەڵبژاردنەکاندا کۆتایی بە هاوپەیمانێتیەکەی شەش لایەنەکەی ئۆپۆزسیۆن دەهێنن.
ئەردۆغان باسی 14ی ئایاری ساڵی 1950ی کرد کە بۆ یەکەم جار پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)، لە سەر دەستی عەدنان مەندەرەس سەرۆکی پارتی دیموکرات، لە هەڵبژاردنەکاندا شکستی هێنا و گوتی، ” گەلی تورکیا دوای 73 ساڵ جارێکی دیکە شکست بە جەهەپە و هاوپەیمانەکانی دەهێنێت.”
قسەکانی ئەردۆغان کاردانەوەی توندی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیای بەدوای خۆیدا هێنا و رای خۆشیان لەبارەی دیاریکردنی 14ی ئایار بۆ رۆژی هەڵبژاردنەکان دەربڕی.
لەمبارەیەوە گولتەکین ئویسال، سەرۆکی پارتی دیموکرات بە هاشتاگی “بەسە ئیدی گەل قسە دەکات” تویتێکی بڵاوکردەوە و نوسیویەتی، ئەردۆغان، 14ی ئایاری دیاری کرد؛ ئێمە وەک پارتی دیموکرات لێرەین، چاوەڕێ دەکەین! ئەو رۆژە رۆژی “بەسە ئیدی گەل قسە دەکات” دەبێت.
Yolsuzluklara, yasaklara, yoksulluğa #Yeter demek için, “Tek adam rejimi”ne #Yeter demek için 14 Mayıs’ta yine, yeniden buradayız!#YeterSözMilletindir pic.twitter.com/kcdB872rVC
— Gültekin Uysal (@DpGultekinUysal) January 18, 2023
سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتى دیموکراتى گەلان (هەدەپە) لە تویتێکدا لەم بارەیەوە دەڵێت “بانگەوازم بۆ ئەو گەنجانەی کە پارەی چایەکیان نییە، ئەو کرێکارانەی کە ناچارکراون حسابی قوروشێک بکەن، رەنجدەران، دوکاندار و جوتیاران ئەوەیە کە ئەم هەڵبژاردنە هەڵبژاردنی ئێوەیە. بەهیچ شێوەیەک رێگە مەدەن داهاتوویان بدزرێت. سەرمان دانانەوێنین و پێکەوە سەردەکەوین.”
Cebinde bir çay parası olmayan gençler, üç kuruşun hesabını yapmak zorunda bırakılan emekçiler, emekliler, esnaflar, çiftçiler!
Bu seçim sizin seçiminiz. Geleceğinizi çalmalarına kesinlikle izin vermeyin.
Boyun eğmeyeceğiz, hep birlikte kazanacağız.
— Selahattin Demirtaş (@hdpdemirtas) January 19, 2023
ئیدریس شاهین جێگری سەرۆکی گشتی پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن (دەڤا) تویتێکی بڵاوکردەوە و نوسیویەتی، ” شەرەفی دیموکراسی سندوقی دەنگدانە. 14ی ئایار لەسەر خێر بێت.”
Demokrasinin şerefi sandıktır.
14 Mayıs hayırlı olsun.— Av. İdris Şahin (@avidrissahin) January 18, 2023
یوکسەل تاشکین، یاریدەدەری سەرۆکی گشتی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) بۆ کاروباری سیاسەتی کۆمەڵایەتیش لە تویتێکدا دەڵێت، ” 14ی ئایار ئەو رۆژەیە کە گەل بە ئەو کەسانەی کە لە گەلەکەمان دوور کەوتوونەتەوە، دەیانەوێت سەرۆک شارەوانیە هەڵبژێردراوەکان لەناو ببەن و قەیوم لە جێگەی هەڵبژێردراوەکان دادەنێن دەڵێت “بەسە ئیدی گەل قسە دەکات”.
Milletten kopanlara, seçilmiş belediye başkalarını tasfiye etmek isteyenlere, kayyumları seçilmişlerin önüne koyanlara kırmızı kartın gösterileceği, "Yeter söz milletindir!" denilecek tarihtir 14 Mayıs. Bu iktidar merkez sağ değil radikal sağdır. DP mirasına sığınmaları beyhude. https://t.co/pt1ZwSeONA
— Yüksel Taşkın (@yukseltaskinn) January 18, 2023
بولەنت کایا، یاریدەدەری سەرۆکی پارتی سەعادەت بۆ کاروباری یاساییش تویتێکی بڵاوکردەوە و نوسیەتى “بەسە ئێدی گەل قسە دەکات، پەیامی گەلە بۆ دەسەڵاتداران. بەڵێ کاتی ئەوەیە لە ساڵی 2023دا بە دەسەڵات بگوترێت “بەسە ئێدی گەل قسە دەکات”.
Yeter Söz Milletindir iktidarlara denir. Evet şimdiki iktidara 2023’te Yeter Söz Milletindir deme vakti.
— BÜLENT KAYA (@avbulentkaya) January 18, 2023
لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەی حوریەت نزیک لە پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) ئاماژەی بە پرسی کاندیدی هاوبەشی ئۆپۆزسیۆن کرد و رایگەیاند، 30ی ئەم مانگە شەش لایەنەکەی ئۆپۆسیۆن پەیڕەو و پرۆگرامی خۆیان بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو ئاشکرا دەکەن. ئۆپۆزسیۆن پرۆگرامی هاوبەش و نەخشەڕێگای ئۆپۆزسیۆن رادەگەیەنێت و ئەگەری هەیە لەگەڵ ئەوەشدا کاندیدی هاوبەشی ئۆپۆزسیۆن ئاشکرا بکرێت.