33
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە فارسییەکانی ئەمرۆ، پێنجشەممە، 19ی کانونی دووەمی 2023
ئیتلاعات
- ژمارەی بریندارانی بومەلەرزەکەی خۆی گەیشتە 123 کەس
- رەئیسی کار لەسەر بنبڕکردنی گەندەڵی لە فەرمانگەکانی حکومەتدا دەکات
- حیزبوڵا: ئەمریکا رێگە نادات ئێران سوتەمەنی بۆ لوبنان بنێرێت
ئاسیا
- ساڵانە 20 هەزار کەس بەهۆی پیسبوونی کەشوهەواوە لە ئێران گیانیان لەدەست دەدەن
- فائیزە هاشمی لە زیندان مایەوە و مەهدی هاشمی ئازاد کرا
- نرخی شەکر لە ئێران دوو هێندە زیادی کردووە
ئارمان میللی
- گوتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران: 98.5٪ی دەستگیرکراوانی ئەم دواییە ئازادکراون
- پەرلەمانی ئێران: ئەوروپا سوپای پاسداران بخاتە لیستی تیرۆرەوە ئێمەش دەزانین چی بکەین
- پەرلەمانتارێک: رۆژئاوا دەگەڕێتەوە سەر دانوستانەکان
جمهوری ئیسلامی
- باڵیۆزی کۆریای باشور لە ئیران بانگهیشتی وەزارەتی دەرەوە کرا
- 24 کەس لە ئەفغانستان بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستدا
- وەزارەتی ناوخۆی ئێران بۆ یەکێتی ئەوروپا: سوپای پاسداران بەردەوام دەبێت لە کارەکانى