36
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە تورکییەکانی ئەمرۆ، پێنجشەممە، 19ی کانونی دووەمی 2023
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- سەرۆکی پارتەکانی هاوپەیمانی رەنج و ئازادیەکان: ئێمە ئەنجامی هەڵبژاردن دیار دەکەین
- کرێکارانی 10 وێستگەی پیترۆکیمیایی ئیران دەستیان بە مانگرتن کرد
- ناڕەزایەتی بەرامبەر پەرلەمانتارێکی ئاکەپە فراوان دەبێت کە لەئەڵمانیان گوتبوی “کورد و ئۆپۆزسیۆنی ئەڵمانیا لەناو دەبەین”
ئاکشام
- ئاکەپە سەرقاڵی ئامادەکردنی پرۆگرامێکی 23 لاپەڕەیی هەڵبژاردنەکانە
- ئەحمەد تورک و عەلی باباجان لەبارەی گۆڕینی یاسای هاوڵاتیبوون لە تورکیا کۆبوونەوە
- وەزیرانی دەرەوی تورکیا و ئەمریکا لەبارەی پرسی سوریا و فڕۆکەی ئێف16 کۆبوونەوە
سوزجو
- کلچدارۆغلۆ: لە 14ی ئایاردا کۆتایی بە تاکڕەوەکە (ئەردۆغان) دەهێنین
- نرخی شیر و پەنیر لە بازارەکانی تورکیادا گران بووەن
- وەزیری دارایی سعودیە پشتگیری خۆی بۆ تورکیا لە رووی ئابورییەوە پیشاندا
1
حوریەت
- ئەگەری گرتنەبەری رێوشوێنەکانی کۆرۆنا لە تورکیا هەیە
- شەش لایەنەکی ئۆپۆزسیۆن لە مانگی شوباتدا کاندیدی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دیاری دەکەن
- ئەردۆغان بۆ عەلی باباجان: 15 ساڵ لای خۆم بوو، بەڵام هیچ فێر نەبوو