139
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە عەرەبییەکانی ئەمرۆ، پێنجشەممە، 19ی کانونی دووەمی 2023
شەرقولئەوسەت
روسیا، ئەمریکا تۆمەتباردەکات بە بەکارهێنانی کوردی سوریا
ئێران هۆشداری بە ئەوروپا دەدات کە سوپای پاسدارانى خستە “لیستی تیرۆر”ەوە
سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی پابەند نابن بە نامەکانی قائانی
عەرەب
- خواستی سودانی بۆ نزیکبوونەوە لە ئەمریکا، هەڕەشەیە بۆ سەر هەژمونی ئێران لە عێراق
- هاوپەیمانێتیەکەی نێوان حەلبوسی و خەمیس خەنجەر، هەرەشەی هەڵوەشانی لەسەرە
- ئەمیری کوەیت لێخۆشبون بۆ سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆن دەردەکات
قودسی عەرەبی
- لە ماوەی 8 ساڵی رابردوو، 135 هەزار هاوڵاتی هەرێمی کوردستانیان بەجێهێشتووە و کۆچیان کردوە
- 40%ی ئەمریکییەکان پێیان وایە ئیسرائیل وەک “نازی” مامەڵە لەگەڵ فەلەستینییەکان دەکات
- هێزەکانی بەرەنگاربونەوەی تاوان، سەرکردەیەکی “بەرەی رزگاری” لە تونس بانگهێشت دەکات بۆ لێپرسینەوە… ئۆپۆزسیۆن ئیدانەی هەنگاوەکە دەکات
سەباح
- ئینتەرنێتی پاڵپشتکراو.. ترس هەیە لە خراپبونی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت
- 2 ملیۆن هاوڵاتی عێراقی سودمەند بوون لە پرۆسەی بەرەنگاربونەوەی نەخوێندەواری، لە ماوەی 10 ساڵی رابردوو
- ئەمساڵ بەرهەمهێنانی گەنم لە عێراق، بەشی تەواوی پێداویستی وڵات دەکات