26
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە ئینگلیزییەکانی ئەمرۆ. پێنجشەممە، 19ی کانونی دووەمی 2023
گاردیان
- پەرستاران و شۆفێرانی ئامبوڵانسی بەریتانیا لە مانگی داهاتوودا پێکەوە ماندەگرن و خزمەتگوزاری تەندروستی پەکی دەکەوێت
- بەهۆی هێرشی باڵندکان بۆسەر کێڵگەکانی دانەوێڵە، وڵاتی کینیا جەنگ لە دژی ملیۆنان باڵندە رادەگەیەنێت
- ئەو بودجەیەی کە وڵاتان بۆ پارسەنگکردنەوەی دەردانی کاربۆن تەرخانیان کردووە بایەخێکی ئەوتۆی نییە بۆ ژینگەی زەوی
یو ئێس ئەی تودەی
- بەهۆی دۆزینەوەی فایلە نهێنیەکان لای بایدن، کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا فشاری زیاتر لە دژی بەکاردەهێنن
- کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتوانی چین کاریگەری لەسەر ئابوری جیهان و چین بەتایبەتی دروستدەکات
- ورچێکی جەمسەری لە شارۆچکەیەکی ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا دایکێک و کوڕەکەی دەکوژێت
چاینە دەیلی
- شی جینپینگ، سەرۆکی چین بەبۆنەی فێستیڤاڵی بەهارەی چین و سەری ساڵی مانگی پیرۆزبایی لە گەلەکەی دەکات
- چین کەشێکی لەبارتر بۆ پسپۆڕە بیانییەکان دەڕەخسێنێت بۆ ئەوەی لەو وڵاتەدا کاربکەن
- وەبەرهێنانی بیانی راستەوخۆی چین لە ساڵی 2023دا ئاستی پێوانەیی تۆماردەکات و دەبێتە یەکەم لە جیهاندا
یابان تایمز
- یابان و ئەمریکا بەردی بناغەی رێککەوتنەکانیان دانا لەبارەی دۆزینەوە نوێەکانی گەردوون
- سەرۆکوەزیرانی نیوزلەندا دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە و دەڵێت چیتر توانای نەماوە دادپەروەرانە ئەو پۆستە گەورەیە بەڕێوەببات
- ژمارەی دانیشتوانی هیندستان بە ملیارێک و 417 ملیۆن کەس، پێش ژمارەی دانیشتوانی چین کەوت، کە ملیارێک و 412 ملیۆن کەسە