35
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- ئەو گەنجەی بەهۆی گۆشەگیری سەر ئۆجالان لە ئامەد ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا گیانی لەدەستدا
- سوپای تورکیا 16ی ئەم مانگە لە ناچەی چەمچۆی سەر بە ئامیدی 21 جار گازی کیمیایی بەکارهێناوە
- دادگا سزای بەسەر ئەو پۆلیسەدا نەسەپاند کە لە نەورۆزی 2017ی ئامەددا گەنجێکی کوردی لەبەرچاوی کامێراکان کوشت
حوریەت
- ئەردۆغان بۆ هەڵبژاردنەکان ئاماژەی بە 14ی ئایار داوە
- ئەمریکا دەیەوێت لە بواری خوێندنی پیشەییدا هاوکاری تورکیا بکات
- لە پارێزگای بارتین ورچەکان لە خەوی زستانە هەستاون و پێدەچێت بەهۆی گەرماوە بێت
سەباح
- ئەرجان کاراکۆیۆن بەرپرسێکی باڵای “فەتحوڵاچییەکان” کە تورکیا بەدوایدا دەگەڕێت لە ئەڵمانیا بینرا
- وەزیری دەرەوەی ئێران پشتگیری وڵاتەکەی بۆ ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکاندا دەربڕی
- سەرۆکی مەهەپە: پێویستە لە مانگی ئایاردا کۆتایی بە هەڵبژاردنەکان بهێنین
سوزجو
سوزجو گەندەڵی ملیۆنان یۆرۆی پەرلەمانتارێکی ئاکەپە ئاشکرا دەکات
کلچدارئۆغلۆ: مافیاکان و بازرگانەکانی مادەی هوشبەر 418 ملیار دۆلاری دەوڵەتیان بردووە
ئیلکەر باشبوغ سەرۆکى ئەرکانی پێشووی سوپای تورکیا لەلایەن دادگاوە ئازاد کرا