18
یابان تایمز
- بەهۆی رێکارەکانی کۆرۆناوە ئابوری چین لەساڵی 2022 بەشێوەیەکی پێوانەیی دابەزیوە
- دەنگۆکانی پێویستی چەکی ئەتۆمی لەلایەن کۆریای باشورەوە فشار لەسەر ئەمریکا دروستدەکات
- نەوە نوێیە رەشبینەکانی چین لە دوای کۆرۆناوە ئاڵنگاریی بۆ شی جینپینگ دروستدەکەن و بە “نەریتە کۆنەکان” رازی نین
چاینە دەیلی
- بەهۆی چالاکبوونەوەی بەکاربەر لە بازاڕەکانی چیندا، ئابوری ئەو وڵاتە لەمساڵدا 5% گەشەدەکات
- سەرۆکی چین بەهۆی کەوتنەخوارەوەى فڕۆکەکەی نیپاڵ سەرەخۆشی لەو وڵاتە دەکات
- چین دەڵێت ئامادەیە پێشوازی لە سەردانەکەی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بکات کە لە سەرەتای مانگی شوباتدا دەبێت
یو ئێس ئەی تودەی
- گرژییەکانی گۆنگرێسی ئەمریکا بەهۆ بەهێزبوونی پارتی کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران لە بەرزترین ئاستیدایە
- دەسەڵاتدارانی شارەکانی ئەمریکا رێگانادەن ئەو هاوڵاتیانەی کە کرێی نیشتەجێبونیان بۆ دابین ناکرێت، لە سەرجادەکان بخەون
- یاسادانەرانی ویلایەتی وایۆمینگی ئەمریکا لە هەنگاوێکدا بۆ پاراستنی پیشەسازی سوتەمەنی هەوڵدەدەن ئۆتۆمبێلی کارەبایی قەدەغە بکەن
گەڵف نیوز
- ئیمارات و کۆریای باشور 23 رێکەوتنی بازرگانی و وەبەرهێنانیان لەگەڵ یەکدیدا واژۆ کرد
- نرخی بیمەی تەندروستی عومرە کە لەگەڵ وەرگرتی ڤیزادا وەردەگیرا بەرێژەی 63% کەمکرایەوە
- لە یەکەم یارییدا دوای پەیوەندیکردن بە یانەی نەسری سعودی، رۆناڵدۆ رۆژی پێنجشەممە لە سعودیە دوای دووساڵ روبەڕوی مێسی دەبێتەوە