32
ئایدنلک
- ئەمساڵ تورکیا لە بەرزبوونەوەی نرخی خانوبەرەدا لە پلەی یەکەمدایە
- کرێکاری نانەوا و فڕنەکان لە ئامەد بۆ دووەم جار خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای بیمە دەکەن
- مایکڵ رۆبن نوسەری ئەمریکی داوا دەکات گەمارۆ بخرێتە سەر درۆنەکانی تورکیا
سوزجو
- دەیان بەرپرسی پێشووی حکومەتەکانی تورکیا پشتگیری ئیمامئۆغلۆ دەکەن
- حکومەتی تورکیا داوای رادەستکردنی 26 “فەتحوڵاچی” دیکە لە وڵاتان دەکاتەوە
- لە ساڵی رابردوودا کرێی دوکان و ماڵان 200٪ زیادی کردووە
جومهوریەت
- ئەحمەد داودئۆغلۆ سەرۆکی پارتی دوارۆژ: کاندیدەکەی هەدەپە کاریگەری لەسەر شەش لایەنەکە نابێت
- کلچدارئۆغلۆ: هەوڵدەدەین باجی گەشتکردنی هاوڵاتیان بۆ دەرەوەی وڵات هەڵبگیرێت
- راپرسیەک: هەر خانەوادەیەک لە تورکیا تەنیا بۆ پێداویستی مانگێک پێویستی بە زیاتر لە هەشت هەزار لیرەیە
ئەڤرەنسەل
- هەدەپە داوا دەکات بڕیاری کۆتایی لەبارەی داخستنیی بکەوێتە دوای هەڵبژاردن
- ئەمڕۆ دانیشتنی دادگاییکردنی خانەوادەی شەنیاشار بەڕێوەدەچێت کە پەرلەمانتارێکی ئاکەپە تۆمەتبارە بە کوشتنى سێ کەسی ئەو خانەوادەیە
- ئەمڕۆ کرێکارانی چەند کارگەیەک لە ئەستەنبوڵ مانگرتن دەستپێدەکەن