50
گاردیان
- ئەفسەرێکی پۆلیسی لەندەن بەهۆی دەستدرێژیکردنەسەر 12 ژن، بەتۆمەتی دەستدرێژی و تیرۆر زیندان دەکرێت
- سەرۆکوەزیرانى بەریتانیا یاسای دیاریکردنی جێندەری لەلایەن پەرلەمانی سکۆتلەنداوە راگرت
- بەهۆی پێکدادانى دوو پاس لە وڵاتی سەنیگالی ئەفریقا، 22 کەس گیانیان لەدەستدا
یابان تایمز
- یابان، جگە لە رێککەوتنی لەگەڵ ئەمریکا، چاوی لە هەنگاوی زیاترە بۆ رێگریکردن لە مەترسییەکانی سوپای چین
- هەردوو کۆمپانیای ئیسای یابانی و بایۆجینی ئەمریکی بەرهەمهێنەری دەرمانی زەهایمەر، داوایان لە وەزارەتی تەندروستی یابان کردووە رێگەیان بدات دەرمانەکە دابین بکەن
- سەرەڕای راگرتنی پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی یابانی، چین لەهەندێک حاڵەتدا جیاکاریکردووە ڤیزای بە هەندێک گەشتیاری یابان داوە
چاینە دەیلی
- شی جینپینگی سەرۆکی چین، داوا لە سیاسەتمەدارانی دەرەوەی پارتەکەی، پارتی کۆمۆنیستی چین، دەکات کە رۆڵی گەورەتر ببینن لە یەکگرتووی و بەهێزی وڵاتەکەی
- بەگوێرەى سەرژمێرییەک ژمارەی لەدایکبوون لە چین لە ساڵی رابردوودا لە 10.6 ملیۆنەوە بۆ 9.5 ملیۆن کەمیکردووە
- بۆ یەکەمجار لە عێراق تاقیکردنەوەی هەڵسەنگاندنی توانستی زمانی چینی بۆ خوازیارانی زمانەکە لە بەغدا بەڕێوەچوو
یو ئێس ئەی تودەی
- لە دوو ساڵی داهاتوودا ئەمریکا توشی چەقبەستوویی سیاسی دەبێت و خەڵکەکەى لە سیاسەتی ناوخۆی وڵاتەکەیان نارازین
- بەهۆی کاریگەرییەکانی لافاو و نەبوونی کارەبا رێژەی ئامادەبوونی خوێندکارانی ویلایەتی کالیفۆرنیا لە قوتابخانەکان کەمبووەتەوە
- کۆماری و دیموکراتەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لەسەر فایلە نهێنییەکانی ترەمپ و بایدن لە شەڕدان