36
سەباح
- سودانی دەچێتە ئەمریکا و “قەیرانی دۆلار”ـیش لەگەڵ خۆی دەبات
- سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رەتیدەکاتەوە پارێزگاری بانکی ناوەندیی بانگێشتبکات و دانیشتنی تایبەتیش لەبارەی “قەیرانی دۆلار” بەڕێوەناچێت
- پشکی هەرێمی کوردستان بەربەستە لەبەردەم رەوانەکردنی پرۆژەیاسای بودجە بۆ پەرلەمان
عەرەب
- گەیشتنی تانکی لیۆباردی ئەڵمانی بۆ ئۆکراین هاوسەنگیی هێز دەگۆڕێت و جەنگەکە یەکلادەکاتەوە
- محەمەد حەلبوسی بە “خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی” تۆمەتباردەکرێت
- ئێران هەوڵدەدات لە رێگەی “دابینکردنی کورسیی خوێندن بۆ خانمانی ئەفغانی” رووی خۆی سپی بکاتەوە
قودسی عەرەبی
- رەشەبای ناکۆکی لە عێراق هەڵی کردووە.. کورد و شیعە و سوننە روبەڕوی ململانێی ناوخۆیی بوونەتەوە
- حەلبوسی بە “دیکتاتۆر” ناودەبرێت، لە هەرێمی کوردستان هەڕەشەی شەڕی ناوخۆ دەکرێت و چوارچێوەی هەماهەنگییش دابەش بووە
- یەکێتی و پارتی یەکتر تۆمەتباردەکەن بە دەستبەسەرداگرتنی داهاتی ناوخۆ
زەمان
- حکومەتی عێراق “جامی کەنداو” دەکاتە دەروازەیەک بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و ئیقلیمی
- لە بەغداد باوک و کچێک لە مردن رزگاردەکرێن و لە کەربەلا باندێکی فرۆشتنی منداڵ دەستگیردەکرێن
- وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق: لە رێگەی وزەی نوێوە روبەڕوی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا دەبینەوە