سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانى و برێت مەکگۆرک گفتوگۆیان لەبارەى پەیوەندییەکانى هەلێر و بەغداد و کێشە ناوخۆییەکانى هەرێمى کوردستان و یەکخستنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە کردووە. مەکگۆرک پێش سەردانى بۆ هەولێر لە بەغداد لەگەڵ محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق کۆبووەوە.
ئامۆس هۆكستاين و ئالينا رۆنانۆوسكى یاوەرى مەکگۆرک بوون
کۆبوونەوەى نێچیرڤان بارزانى و برێت مەکگۆرک
شەوى رابردوو، 16ى کانوونى دووەم، برێت مەکگۆرک، نێردەی سەرۆكی ئەمرریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئافریقا كرد گەیشتە هەولێر و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستاندا کۆبووەوە.
ئامۆس هۆكستاين، نێرده‌ى سه‌رۆكايه‌تي ئه‌مه‌ريكا بۆ ژێرخانى جيهانى و ئاسايشى وزه و ئالينا رۆنانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مريكا له عێراق یاوەرى مەکگۆرک بوون.
باسى کێشە ناوخۆییەکانى هەرێمى کوردستان کرا
کۆبوونەوەى نێچیرڤان بارزانى و برێت مەکگۆرک
بەگوێرەى راگەیەندراوى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان، دوايين پێشهاته سياسييه‌كانى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و پرۆسه‌ى يه‌كخستنى پێشمه‌رگه تەوەرى کۆبوونەوەکە بوون.
سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاندووە، مه‌كگۆرک، به‌رده‌وامى پشتيوانى ئه‌مريكاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌غداد و هه‌ولێر و فراوانكردنى هاريكاری هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا دووپاتكرده‌وه، به‌تایبه‌تی له بواری وزه و پاراستنی ئاسایشی وزه‌دا.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە نێچيرڤان بارزانى رایگەیاندووە، له‌گه‌ڵ پێکهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق، ده‌رفه‌تێک بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستور هاتووه‌ته ئاراوه و هه‌رێمى كوردستانیش بۆ هه‌موو هاوكارييهک ئاماده‌يه.
مەکگۆرگ لەگەڵ سودانى کۆبووەوە
کۆبوونەوەى سودانى و مەکگۆرک
مەکگۆرک پێش هەولێر، سەردانى بەغدادى کرد و لەگەڵ سودانى کۆبووەوە. بەگوێرەى راگەیەندراوى نوسینگەى سودانى، مەکگۆرک پشتیوانى ئەمریکاى بۆ حکومەتى عێراق دووپاتکردووەتەوە و جەختیکردەوە کە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنى هاوکارى بە هێزە عێراقییەکان لە شەڕى دژى داعش.
نوسینگەى سودانى دەڵێت، مەکگۆرک پابەندبوونى ئەمریکاى راگەیاند بە رێککەوتنى ستراتیژیی نێوان بەغداد و واشنتن. پشتیوانى خۆشى بۆ چاکسازییەکانى حکومەتى عێراق نیشاندا.