بەگوێرەى ئەنجامى راپرسییەک کە تایبەت بە ئەستەنبوڵ ئەنجامدراوە، دەنگى پارتەکانى ئۆپۆزسیۆن 10٪ زیاتر دەبێت لە دەنگى ئاکەپە و مەهەپە، کە دوو پارتى دەسەڵاتدارن.
کۆمپانیای (ORC) تایبەت بە راپرسی و لێکۆڵینەوەکان، راپرسیەکی لە پارێزگای ئەستەنبوڵ کە بە دڵی دەسەڵات لە تورکیا دەناسرێت ئەنجامدا. بەگوێرەی راپرسیەکە پارتی باش لەو پارێزگایە دەنگەکانی زیاد دەکات و ئاکەپە و مەهەپە دەنگەکانیان کەم دەکەن.
لە راپرسیەکەدا پرسیار لە بەشداربووان کراوە کە ئەگەر ئەم یەکشەممەیە هەڵبژاردن بێت، دەنگ بە کام لایەن دەدەیت؟ ئەنجامەکەی بەمشێوەیەی خوارەوە بووە:
پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) 30.8٪
پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) 27.3٪
پارتی باش 17.8٪
پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) 8.0٪
پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست (مەهەپە) 4.7٪
بەم پێیەش دەنگی هاوپەیمانتیەکان بەمشێوەیەیە دەبێت
هاوپەیمانی گەل (جەهەپە+پارتی باش) 45.1٪ و هاوپەیمانی کۆمار (ئاکەپە+مەهەپە)35.5٪
"İSTANBUL"
▪︎Bu pazar genel seçim olsa hangi
partiye oy verirsiniz ?(CHP+İyi Parti)
▪︎Millet İttifakı: %45,1(Ak Parti+MHP)
▪︎Cumhur İttifakı: %35,5 pic.twitter.com/IBqtM7EwWs— ORC ARAŞTIRMA (@orc_arastirma) January 15, 2023
هەرچەندە بەگوێرەی یاسا بڕیارە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێن، بەڵام باسی ئەوە دەکرێت کە ئەگەری هەیە هەڵبژاردنەکان پیشبخرێت. تاوەکو ئێستاش بە فەرمی هیچ لایەنێک، کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار ئاشکرا نەکردووە.