45
ئارمان میللی
- بەربەستەکانی بەردەم پەسەندکردنی بودجەی ساڵی داهاتووی ئێران بەردەوامن
- ساڵی داهاتوو باجی سەر هاوڵاتیانی ئێران 57٪ زیاد دەکرێت
- رێژەی ئەنجامدانی هاوسەرگیریی لە ئێران کەمدەبێتەوە
ئاسیا
- لە مانگێکدا حەوت هەزار رووداوی هاتوچۆ لە تاران تۆمارکراوە
- بودجەی تایبەت بۆ رێگریکردن لە پیسبوونی زیاتری کەشوهەوای ئێران تەرخاندەکرێت
- بەکارهێنانی غازی ماڵان لە کرمانشان لە هەموو پارێزگاکانی دیکە زیاترە
ئێعتێماد
- ئێران روبەڕوی قەیرانی کەمیی غاز دەبێتەوە
- سعودیە دەیەوێت خاکی وڵاتانی ئەفریقیا بۆ وەبەرهێنان بەکاربهێنێت
- پرسی بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران لەلایەن ئەوروپاوە هاتووەتە ئاراوە
ئیتلاعات
- نەوەی خومەینی: ئەگەر بەرپرسان روو لە خەڵکی بکەن کێشەکان چارەسەر دەبن
- ئەمڕۆش بەهۆی سەرما و بارینی بەفرێکی زۆرەوە قۆتابخانەکان لە تاران نەکرانەوە
- تاوەکو ئێستا ئەو باران و بەفرەی باریوە ناتوانێت کێشەی وشکەساڵی لە ئێران چارەسەر بکات