زووم:
سەڵاحەدین دەمیرتاش، سەرۆکی زیندانیکراوی هەدەپە، رایگەیاند، دوێنێ هەمووان بینەری کۆبوونەوە جەماوەرییەکەی ئەستەنبوڵ بوون، هەمووان جۆش و خرۆشی سەرکەوتنیان بینی.
سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە زیندانی ئەدرنەوە تویتێکی لەبارەی کۆبوونەوە جەماوەرییەکەی دوێنێی هاوپەیمانی رەنج و ئازادی لە ئەستەنبوڵ بڵاوکردەوە.
دەمیرتاش لە تویتەکەیدا دەڵێت، هەموو کەسێک جۆش و خرۆشی کەمپەینی هەڵبژاردن، تێکۆشانی دیموکراسی و کاریگەری هێزی لە گۆڕەپانی کارتاڵی ئەستەنبوڵ بینی.
Seçim kampanyasında ve demokrasi mücadelesinde coşkunun önemini, verdiği gücün etkisini Kartal Meydanında tüm ülke, herkes gördü.
Coşkuyu diri tutalım, büyütelim.
Coşkuyla kazanacağız, el ele kazanacağız, mutlaka kazanacağız!
— Selahattin Demirtaş (@hdpdemirtas) January 16, 2023
دەمیرتاش ئاماژەی بەوەداوە کە پێویستە ئەم جۆش و خرۆشە بە زیندوویی بمێنێتەوە و فراوانتر بکرێت “بە جۆش و خرۆشەوە، دەست لە ناو دەست سەردەکەوین. بەدڵنیاییەوە سەردەکەوین”.
دوێنی هاوپەیمانی رەنج و ئازادی کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی لە گۆڕەپانی کارتاڵی ئەستەنبوڵ بە دروشمی “شەڕ و هەژاری بوەستێنین، پێکەوە گۆڕانکاری بکەین” بەڕێوەبرد.
هاوسەرۆک و بەرپرسانی لایەنەکانی هاوپەیمانیی رەنج و ئازادییەکان کە پێکهاتوون لە پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، پارتی رەنج (ئەمەپ)، پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ)، پارتی ئازادی کۆمەڵگا (توپ)، پارتی بزوتنەوەی رەنجدەران ( ئەهەپ) و فیدراسیۆنەکانی ئەنجومەنە سۆسیالیستەکان (سەمەفە)، بۆ لایەنگرەکانیان قسەیان کرد و ئەمەش بە یەکەم کۆبونەوەی جەماوەری ئەو هاوپەیمانێتیە دادەنرێت.
هاوپەیمانی رەنج و ئازادی لە 25ی ئابی 2022 دامەزرێنرا. گەورەترین پارتی نێو ئەم هاوپەیمانێتیە، پارتی دیموکراتی گەلانە. دروشمی هاوپەیمانێتیەکە، ‘یەکسانی، ئازادی، برایەتی، ئاشتی و دیموکراسیە’.