43
حوڕییەت
- باس لە کردنەوەی رێڕەوی ئەستەنبوڵ دەکرێت بۆ گواستنەوەی بریندارانی جەنگی ئۆکراین
- داواکاری گشتیی تورکیا داوای سزادانی بەرپرسانی کانەخەڵوزی ئاماسرا دەکات کە 42 کەس تێیدا گیانیان لەدەستدا
- ئەمڕۆ ناو تۆمارکردن بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون لە تورکیا دەستپێدەکات
سەباح
- لە شاری چوکورئۆڤا گەورەترین فڕۆکەخانەی بازرگانیی تورکیا کرایەوە
- سەرۆکی مەهەپە: وەرن پێکەوە لە دەوری ئەردۆغان کۆببینەوە
- نووسەرانی نزیک لە ئەردۆغان “عەلی باباجان” بە پشتگیریکردن لە پەکەکە تۆمەتبار دەکەن
سوزجو
- بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی شتومەکەوە زیادکردنی مووچە بە رێژەی 30% سوودێکی ئەوتۆی نابێت
- پارێزگاری شاری موغلا “بەپێچەوانەی یاساوە” بانگەشە بۆ ئاکپارتی دەکات
- پارتی باش دەست بە کەمپەینی هەڵبژاردنەکان دەکات
ئاکشام
- ئەردۆغان: ئەگەری هەپە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سوید تێکبچێت
- پەرلەمانی تورکیا لەم هەفتەیەدا لەبارەی چارەنووسی کارمەندانی گرێبەستەوە کۆدەبێتەوە
- سوپای تورکیا باسی کوشتنی 506 گەریلا لە ماوەی 10 مانگی رابردوودا دەکات