34
ئارمان میللی
- دەسەڵاتی دادوەریی ئێران: ئەکبەری ئاسایشی وڵاتی خستبووە مەترسییەوە بۆیە لەسێدارەدرا
- بەهۆی بەفربارینەوە ئەمڕۆ قۆتابخانە و دەوامی فەرمی لە تاران راگیراوە
- وەزیری دەرەوەی ئیران: دەسەڵاتدارانی ئیستای ئەفغانستان بە فەرمی ناناسین
جمهوری ئیسلامی
- پێناچێت پرۆژەیاسای بودجەی ئێران بەمزووانە یەکلابکرێتەوە
- هۆشداریی لە بەکارهێنانی غازی ماڵان دەدرێت
- لە نۆ مانگدا سزای لەسێدارەدانی 310 کەس لە ئێران هەڵوەشێندراوەتەوە
ئیتلاعات
- ناوەندی قەیرانی ئێران: بەهۆی سەرماوە روبەڕوی کەمیی سووتەمەنی بوینەتەوە
- بەشێک لە پەرلەمانتاران داوا دەکەن موچەی کارمەندانی ئێران 40٪ زیاد بکرێت
- جێگری فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئێران: سوپا کار لەسەر چەکی زیرەک دەکات
ئافتاب
- زیادبوونی بەرهەمهێنانی مادەی هۆشبەر لە ئەفغانستان ژمارەی بەکارهێنەرانی لە ئێران زیادکردووە
- عەلیڕەزا ئەکبەری “کە دوێنێ لەسێدارەدرا” دەستی لە کوشتنی موحسین فەخریزادە پسپۆڕی ئەتۆمی ئێراندا هەبووە
- زێلینسکی دەیەوێت لە ساڵیادی جەنگدا لە نەتەوەیەکگرتووەکان قسە بکات