74
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە تورکییەکانی ئەمرۆ، یەکشەممە، 15ی کانونی دووەمی 2023
سەباح
- ئەردۆغان: دەمیرتاش هۆکاری مردنی 51 کەسە و زوو بە زوو ئازاد ناکرێت
- چاوشێکی پسپۆڕی سوپا لە سووریا کوژرا
- سەرۆکی مەهەپە بۆ شەش لایەنی ئۆپۆزسیۆن: شەش جاران سفر دەکاتەوە سفر
سوزجو
- کلچدارئۆغلۆ بۆ ئەردۆغان: ئیدی وەکو کەنعان ئەڤرەن داڕێژەری کودەتای ١٢ی ئەیلول بیردەکەیتەوە
- ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ سەرۆکی شارەوانیی ئەستەنبوڵ کە سزای زیندانی بەسەردا سەپێندراوە “سەردانی عەمرەی کرد”
- نرخی یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە ئەستەنبوڵ حەوت هێندە زیاترە لە نرخی یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە میامی
ئاکشام
- وشکەساڵییەک رووی لە هەرێمی مەڕمەڕە کردووە کە لە 40 ساڵی رابردوودا هاوشێوەی نەبووە
- ئەمریکا لە فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف شانزە بە تورکیا نزیکدەبێتەوە
- میدیای سویدیی پشتگیری لە چالاکییەکانی پەکەکە دەکەن
ئەڤرەنسەل
- ئەمڕۆ لە ئەستەنبوڵ هاوپەیمانی رەنج و ئازادی “هەدەپە و هاوپەیمانەکانی” میتینگیان هەیە
- ئەو مامۆستایە سزا درا کە لە تاقیکردنەوەکاندا پرسیاری لەبارەی “هەدەپە”وە هێنابووەوە
- خاوەن فڕنەکان لە شاری ئامەد دوکانەکانیان داخست و داوای بیمە دەکەن