33
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە ئینگلیزییەکانی ئەمرۆ، یەکشەممە، 15ی کانونی دووەمی 2023
سەندەی مۆرنینگ پۆست
- داوا لە سوپای چین دەکرێت بۆ بەرگریکردن لە وڵاتەکەی “زیرەکیی دەستکرد” بەکاربهێنێت
- لە 12 رۆژدا 60 هەزار کەس لە چین بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
- چین نیگەرانە لە بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و یابان
یۆرشەلیم پۆست
- زیاتر لە 80 هەزار کەس دژی گۆڕینی دەسەڵاتەکانی دادوەریی لە ئیسرائیل خۆپیشاندان دەکەن
- باڵیۆزی ئۆکراین داوا لە ئیسرائیل دەکات سیستەمی دژەموشەک و درۆن بۆ وڵاتەکەی دابینبکات
- دوو هاوڵاتی فەڵەستینی لە کەرتی رۆژئاوا کوژران، کە لە ناو ئۆتۆمبێلێکەوە تەقەیان لە هێزەکانی ئیسرائیل کردبوو
ئیندپێندێنت
- بەریتانیا لە پاش لەسێدارەدانی عەلیڕەزا ئەکبەری سزای زیاتر بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت
- پارتی پارێزگارانی بەریتانیا لەبارەی پرسی گەڕانەوەی بۆریس جۆنسۆن بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران بەسەر دوو بەرەدا دابەشدەبن
- رێکخراوی تەندروستیی جیهانی “چین” تۆمەتباردەکات بە پشتگوێخستنی کۆرۆنا و دروستکردنی مەترسی لەسەر ژیانی خەڵک
گەڵف نیوز
- بەهۆی سزاکانی سەر رووسیا و گۆڕانکاریی لە رێکارەکانی خۆپارێزی کۆرۆنا لە چین، ئۆپێک پڵەس روبەڕوی ناجێگیریی بازاڕەکانی دەبێتەوە
- سەرۆکی کۆریای باشوور بە سەردانێکی فەرمی و بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان گەیشتە ئیمارات
- ئیمارات تاوەکو ساڵی 2030 بڕی بەرهەمهێنانی وزەی خاوێن بۆ سێ هێندە زیاددەکات