زووم، ئاژانسەکان:
ئیبراهیم کاڵن، گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە سوریا لە ئارادایە لە هەر کاتێکدا بێت ئەنجامى دەدەن.
کاڵن بە رۆژنامەنووسانی گوت، پشتگیری پرۆسەی سیاسی و ئەو دیدارانە دەکەین کە لە نێوان وەزیری بەرگری تورکیا و سوریا بەرێوەچوون لە کۆتایی مانگی کانونی یەکەم، بەڵام ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی زەمینی ئەگەرێکی کراوەیە لە هار کاتێکدا بێت، بەهۆی بەردەوامی هەرەشەکانی سەر تورکیا.
ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی زەمینی ئەگەرێکی کراوەیە لە هار کاتێکدا بێت
دیمەنەکان ناڕونن
لێدوانەکەی کاڵن هاوکاتە لەگەڵ هێرشی بەردەوامی تورکیا بۆسەر رۆژئاڤاى کوردستان و هەندێکجار بەئامانجگرتنی سوپای سوریا، لەکاتێکدا تورکیا هەوڵدەدات بۆ لێکنزیکبونەوەی دیبلۆماسی لەگەڵ دیمەشق.
بۆردومانەکانی تورکیا ناوچەکانی عەین عەرەبی گرتووەتەوە لە باکوری پارێزگای حەلەب، چەند کوژراوێکی لێکەوتووەتەوە، لە نێویاندا سێ ئەفسەری سوپای سوریا هەن.
https://zoomnews.info/%d8%aa%d9%88%d8%b1%da%a9%db%8c%d8%a7-%d9%84%db%95-%d8%a8%d8%a7%d8%b4%d9%88%d8%b1-%d9%88-%d8%b1%db%86%da%98%d8%a6%d8%a7%da%a4%d8%a7%db%8c-%da%a9%d9%88%d8%b1%d8%af%d8%b3%d8%aa%d8%a7%d9%86-%d8%af%db%95/
تورکیا تۆپبارانی ناوچەکانی باکوری حەلەبی کردووە بە چڕی بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک، کە دواتر وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی چەند شەرڤانێکی راگەیاندووە.
ئەم پەرەسەندنانە وا لە دیمەشق دەکات کە زیاتر پابەند بێت بە مەرجەکەی بۆ دیداری نێوان سەرۆکانی تورکیا و سوریا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و بەشار ئەسەد.
دیمەشق مەرجی بۆ کۆبوونەوەکە ئەوە بوو کە دەبێت تورکیا پشتگیری رابگرێت بۆ ئۆپۆزسیۆنە چەکدارەکانی نێو سوریا، کە سوریا وەک داگیرکەر ناویان دەهێنێت.
لە هەمانکات تورکیا پاساو بۆ ئۆپراسیۆنەکەی دەهێنێتەوە، کە دەیەوێت ناوچەیەکی ئارام بە قوڵایی 30 کیلۆمەتر لەسەر سنورەکەی دروست بکات.
https://zoomnews.info/%d8%b1%db%86%da%98%d8%a6%d8%a7%da%a4%d8%a7-%d8%aa%d8%b1%d8%b3%db%8c-%d9%84%db%95-%d8%a6%db%95%d9%86%d8%ac%d8%a7%d9%85%d9%89-%da%a9%db%86%d8%a8%d9%88%d9%88%d9%86%db%95%d9%88%db%95%da%a9%db%95%d9%89/
دوای دەیەیەک لە دابران، نزیکبوونەوەی دیمەشق و ئەنقەرە بە نێوەندگیری روسیا لە کانونی یەکەمی ساڵی رابردوو بەدیهات، وەزیرانی بەرگری تورکیا و سوریا و روسیا کۆبوونەوە.