چین لەژێر شەپۆلێکى بەهێزى کۆرۆنادایە، لەماوەى پێنج هەفتەدا نزیکەى 60 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە. تێکڕا ئەوانەن کە تەمەنیان هەڵکشاوە.
بەگوێرەى ئامارێک کە ئەمڕۆ تەندروستى وڵاتەکە بڵاویکردەوە، لە رۆژى 8ى کانوونى یەکەمى 2022 بۆ رۆژى 12ى کانوونى دووەمى 2023، واتە لەماوەى پێنج هەفتەدا 59 هەزار و 938 توشبووى کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
لە ئامارەکەدا ناوى ئەوانە تۆمارکراوە کە لە نەخۆشخانەکان گیانیان لەدەستداوە، باسی ئەوانە نەکراوە کە لە ماڵەوە گیانیان لەدەستداوە.
لە ئامارەکەدا، باسی ئەوانە نەکراوە کە لە ماڵەوە گیانیان لەدەستداوە
جیاو یاهوی، سەرۆکی دیوانی کارگێڕی تەندروستى چین رایگەیاند، حاڵەتەکانى گیانلەدەستدان گەیشتە لوتکە، ئێستا بەرەو کەمبوونەوە دەچێت.
ئامارەکان دوای ئەوە بەرزبوونەوە کە مانگى رابردوو چین رێکارەکانى کۆڤید سفرى لە وڵاتەکەدا هەڵگرت
https://zoomnews.info/%da%86%db%8c%d9%86-%d8%b1%db%8e%da%a9%d8%a7%d8%b1%db%95%da%a9%d8%a7%d9%86%d9%89-%d8%ae%db%86%d9%be%d8%a7%d8%b1%db%8e%d8%b2%db%8c-%da%a9%db%86%d8%b1%db%86%d9%86%d8%a7-%d8%b3%d9%88%da%a9-%d8%af%db%95/
جیاو یاهوی رایگەیاند، تێکڕاى تەمەنى ئەوانەى گیانیان لەدەستداوە 80 ساڵ بووە، 90.1%ى ئەو کەسانە تەمەنیان لەسەروى 65 ساڵەوە بووە.
جیاو یاهۆى ئاماژەی بەوەشکرد، رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە دابەزیندایە و لوتکە لە زۆربەی ناوچەکاندا تێپەڕیوە.
ئەو رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی رۆژانە سەردانى نەخۆشخانەکان دەکەن تاوەکو 23ى کانوونى یەکەم گەیشتبووەتە لوتکە و دوو ملیۆن و 900 هەزار کەس بوون، لە رۆژى پێنجشەممەى رابردوودا ژمارەى سەردانیکەرانى نەخۆشخانەکان 477 هەزار کەس بووە، واتە بەرێژەى 83% ژمارەى سەردانکەرانکەمیکردووە. ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەم داتایانە دەریدەخەن کە لوتکەی باری نائاسایی نیشتمانی تێپەڕیوە”.
حکومەتی چین بەهۆی نەبوونی شەفافیەتی داتاکانەوە لەلایەن حکومەتەکانی دیکە و رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە رەخنەی زۆری لێگیرا. لەوەتەی بەرزبوونەوەی ژمارەى توشبووانى ڤایرۆسەکە دەستیپێکردووە، بڵاوکردنەوەی زۆرینەى زانیارییەکانی توشبوونەکانی وەستاندبوو.
چەندین وڵات سنوردارکردنی گەشتکردن یان پشکنینى ناچارییان بەسەر گەشتیارانی چیندا سەپاندووە.