حکومەتی ئێران سزای زیندانیکردنی بەسەر حەوت هاوڵاتی رۆژهەڵاتی کوردستاندا سەپاند، بەتۆمەتی “بوونی پەیوەندیی لەگەڵ پارتە کوردییەکان و تێکدانی ئاسایشی وڵات”.
سزای دوو ساڵ تاوەکو 14 ساڵ زیندانی بەسەر ئەو حەوت کەسەدا سەپێنراوە.
ئاژانسی هەواڵی کوردپا، رایگەیاند، دادگای پارێزگای ورمێ، سزای زیندانی بەسەر حەوت هاوڵاتی شاری پیرانشاردا سەپاندووە، کە ماوەیەک لەمەوبەر بەهۆی بەشداریکردنیان لە خۆپیشاندانەکاندا بانگێشتی ناوەندە ئەمنیەکان کرابوون و دواتر بە کەفالەت ئازاد کرابوون.
ئاژانسی کوردپا، ناوی هەر حەوت هاوڵاتییەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان و تۆمەتەکانیانی بڵاوکردووەتەوە:
ئیسماعیل تەجەللا “سزای پێنج ساڵ و دوو مانگ زیندانی”: بەتۆمەتی ئەندامێتی لە حزبێکی رۆژهەڵاتی کوردستان، خۆپیشاندان لەدژی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و بانگەشە بۆ گروپە نەیارەکانی ئێران.
ئارام خالیدی “سزای پێنج ساڵ و دوو مانگ زیندانی”: بەتۆمەتی ئەندامێتی لە حزبێکی رۆژهەڵاتی کوردستان، خۆپیشاندان لەدژی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و بانگەشە بۆ گروپە نەیارەکانی ئێران.
عەلیڕەزا محەمەدی “سزای پێنج ساڵ و دوو مانگ زیندانی”: بەتۆمەتی ئەندامێتی لە حزبێکی رۆژهەڵاتی کوردستان، خۆپیشاندان لەدژی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و بانگەشە بۆ گروپە نەیارەکانی ئێران.
عەلی بەخشوری “سزای 14 ساڵ زیندانی”: بەتۆمەتی ئەندامێتی لە حزبێکی رۆژهەڵاتی کوردستان، خۆپیشاندان لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و بانگەشە بۆ گروپە نەیارەکانی ئێران، تۆمارکردنی خۆپیشاندانەکان لە شوێنە گشتییەکان.
ئیحسان گوڵابی “سزای 14 ساڵ زیندانی”: بەتۆمەتی ئەندامێتی لە حزبێکی رۆژهەڵاتی کوردستان، خۆپیشاندان لەدژی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و بانگەشە بۆ گروپە نەیارەکانی ئێران، تۆمارکردنی خۆپیشاندانەکان لە شوێنە گشتییەکان.
محەمەد ئیبراهیم “سزای 14 ساڵ زیندانی”: بەتۆمەتی ئەندامێتی لە حزبێکی رۆژهەڵاتی کوردستان، خۆپیشاندان لەدژی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و بانگەشە بۆ گروپە نەیارەکانی ئێران، تۆمارکردنی خۆپیشاندانەکان لە شوێنە گشتییەکان.
هیوا مەحمودی “سزای دوو ساڵ زیندانی”: بەتۆمەتی خۆپیشاندان لەدژی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران.
دوای خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە 17ی ئەیلولی ساڵی رابردوو، تاوەکو ئێستا بەگوێرەی رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ، نزیکەی 40 هەزار کەس دەستگیرکراون کە دەگوترێت، 10 هەزار کەس لەوان هاوڵاتیانی رۆژهەڵاتی کوردستان.