71
سەباح
- ئەردۆغان یەکێک لە گەورەترین کتێبخانەکانی لە ئەستەنبوڵ کردەوە
- پرۆژەیاسای دامەزراندنی 458 هەزار کارمەندی گرێبەست لە پەرلەمانی تورکیایە
- سوید رادەستکردنەوەی چوار “فەتحوڵاچی” بە تورکیا رەتکردەوە
سوزجو
- دەنگۆی سوتاندنی مەزارگەی ئەتاتورک هەرای ناوەتەوە
- پەرلەمانتارێکی جەهەپە گروپێکی چەکداری هەشت هەزار کەسی سەر بە وەزیری ناوخۆی ئاشکرا کرد
- دەسەڵات دەیەوێت لە رێگەی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانەوە ئیمامئۆغلۆ تۆمەتبار بکات
ئاکشام
- لە ئەستەنبوڵ گروپێک دەستگیرکرا کە 394 هەزار یۆرۆی چەند هاوڵاتیەکی ئەڵمانییان دزیبوو
- حکومەتی تورکیا نرخی کڕینەوەی ئەرکی سەربازیی بۆ 104 هەزار لیرە بەرزدەکاتەوە، کە دەکاتە نزیکەی پێنج هەزار دۆلاری ئەمریکی
- تورکیا لە کۆتایی ئەم مانگەوە دەست بە دامەزراندنی کارمەندانی گرێبەست دەکات
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- لایەنگرێکی پەکەکە بەهۆی گۆشەگیریی سەر ئۆجالانەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا
- کوردێک وەک سەرۆکی ئەنجومەنی کانتۆنی باسێلی سویسرا هەڵبژێردرا
- لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا تورکیا سێ جار لەگەڵ بەرپرسانی ئەلقاعیدە لە سوریا کۆبووەتەوە