104
فاینەنشیەڵ تایمز
- “مۆندیالی قەتەر” ئابووریی بەریتانیای بوژاندەوە.. قەرەباڵغیی کافتریا و چێشتخانەکان لەکاتی مۆندیالدا کاریگەریی لەسەر ئابووریی بەریتانیا هەبووە
- بەهۆی مانگرتنی کارمەندانی تەندروستییەوە، نەخۆشخانەکانی کەرتی تایبەت لە بەریتانیا گەرموگوڕییان تێدەکەوێت
- وەزەیری بەرگریی ئەڵمانیا بەهۆی “ئەنجامدانی چەندین هەڵەوە” دەستلەکاردەکێشێتەوە
گەڵف نیوز
- ئیمارات رێژەی “سوود” لە پێدانی قەرز بە کەرتی تایبەت 12% بۆ 9% کەمدەکاتەوە
- سەرۆکوەزیرانی پاکستان دەچێتە ئیمارات بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان
- سعودیە بۆ حیجزکردنی “حەج” داوای پێشەکی دەکات
چاینە دەیلی
- سەرۆکی چین بەبۆنەی پشووەکانی بەهارەوە لە نزیکەوە سەردانی هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات
- “سەرباری قەیرانە جیهانییەکان” پێشبینیدەکرێت بازرگانی بیانیی لە چین فراوانتر ببێت
- چین دوو مانگی دەستکردی دیکەی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد
یابان تایمز
- سەرۆکوەزیرانی یابان پاڵپشتیی سەرۆکی ئەمریکای بەدەستهێنا “لەبارەی ململانێکانیان لەگەڵ چین”
- بکوژی سەرۆکوەزیرانی پێشووی یابان بە یاسای “بەکارهێنانی چەک و کوشتن” تۆمەتبارکرا
- بەهای دۆلار بەردەوامە لە دابەزین بەرامبەر “یەن”ی یابانی