37
یۆئێس ئەى تودەى
- بەهۆى دۆزینەوەى فایلە نهێنییەکانى بایدن و ترەمپ، ململانێی کۆماری و دیموکراتەکان لە کۆنگرێس توندتر دەبێت
- بەهۆى گۆڕانکارییەکانى کەشوهەوا، دەرپاچەى گەورەى خوێ لە ویلایەتى بوتاى ئەمریکا لە پێنج ساڵى داهاتوودا وشک دەبێت
- بەهۆى سەرما لە ویلایەتى ئەلاباما حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکى دیکەش تەندروستیان تێکچووە
چاینە دەیلى
- بانکى جیهانى رایگەیاند، ئابورى چین لەمساڵدا 43% بەرزدەبێتەوە و باز بەسەر ئابورى جیهانیدا دەدات
- چین ستایشی ئەو پەیوەندییە بەهێزەى دەکات کە لە چوار دەیەى رابردوودا لەگەڵ وڵاتى ئەنگۆلا هەیبووە
- کەرتى گەشتیارى چین لە پشووەکانى بەهاردا بەرەوپێشچوونى بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت
یابان تایمز
- بەرزبوونەوەى ژمارەى مردووان بەهۆى کۆرۆنا، مەترسییەکانى ئۆمیکرۆن لە یابان ئاڵۆزتر دەکات
- ئەمریکا هەماهەنگى و توانا سەربازییەکانى لەگەڵ یابان فراوانتر دەکات
- بەگوێرەى راپرسییەک 94%ى یابانییەکان دەڵێن نرخى شتومەک لەماوەى یەک ساڵى رابردوودا بەشێوەیەکى بەرچاو زیادی کردووە
گەڵف نیوز
- سعودییە بەنیازە بۆ ئەمساڵ تەواوى سنورە وشکانییەکانى بەڕووى حاجییاندا بکاتەوە
- بەشار ئەسەد دەڵێت، دەستپێشخەرییەکەى مۆسکۆ بۆ رێککەوتنى نێوان دیمەشق و ئەنقەرە دەبێت کۆتاییهێنان بێت بە داگیرکارییەکانى تورکیا لە سوریا
- سعودییە بەنیازە پشت بە بەرهەمى یۆرانیۆمى ناوخۆى ببەستێت بۆ بەهێزکردنى کەرتى پیشەسازى و وزەى ئەتۆمى وڵاتەکەى