34
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە تورکییەکانی ئەمرۆ، پێنجشەممە، 12ی کانونی دووەمی 2023
سەباح
- حکومەت 250 ملیار لیرە قەرز بە خاوەن کار و پیشەکان دەدات
- خوێندکاران لە زیادکردنی کرێی هاتوچۆ ناڕازین
- ئەردۆغان بەنیازە گۆڕانکاری لە بڕگەی دەستووری لەبارەی باڵاپوشی بە ریفراندۆم یەکلایی بکاتەوە
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- فینجانجی: بە دەستگیرکردنمان دەیانەوێت ترس بڵاوبکەنەوە
- مەترسیەکی گەورە هەیە 100 کەس لە ئێران لەسیدارە بدرێن
- جێگری هاوسەرۆکانی هەدەپە: پلانمان بۆ هەموو ئەگەرێک هەیە
ئاکشام
- ئەردۆغان: 550 هەزار پەنابەری سوریمان رەوانەی وڵاتەکەیان کردووەتەوە
- حکومەتی تورکیا هەوڵ دەدات کۆمپانیای تێسلا لقێکی لە تورکیا بکاتەوە
- داودئۆغلۆ: ئەگەر کاندیدی سەرۆکایەتیمان گوێمان لێنەگرێت، لەنێوان شەش لایەنی ئۆپۆزسیۆن قەیران دروستدەبێت
ئەڤرەنسەل
- کرێکارانی کۆمپانیای ئۆفۆمبێلى فورد لە تورکیا داوای زیادکردنی موچە دەکەن
- سکاڵایەکی دیکە لەلایەن سەرۆکی شارەوانی توزلاوە دژی ئیمامئۆغلۆ تۆمارکرا
- هەدەپە، جەهەپە و پارتی باش، کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئاکەپە لەبارەی گۆڕینی هەندێک بڕگەی دەستوور رەتکردەوە