51
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە فارسییەکانی ئەمرۆ، پێنجشەممە، 12ی کانونی دووەمی 2023
ئیتلاعات
- 21 کەس لە هێرشێکدا بۆ سەر باڵەخانەی وەزارەتی درەوەی ئەفغانستان کوژران
- ئێرانیەکان لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا 97 ملیار دۆلاریان لە کەرتی نیشتەجێبوونی تورکیادا خەرجکردووە
- پرۆژەیاسای بودجەی ئێران پێشکەشی پەرلەمان کرا
جمهوری ئیسلامی
- لە زۆربەی پارێزگاکانی ئێران بەهۆى بەفربارین دەوامی فەرمی راگیراوە
- ناتەنیاهۆ دەیەوێت میوانداری ئەردۆغان بکات
- بەشی تایبەتی نەخۆشخانەکانی ئێران پێویستی بە 12 هەزار قەرەوێلەی دیکە هەیە
ئێعتێماد
- بودجەی حکومەتەکەی رەئیسی بە بەرنامەی رۆحانی گەیشتە پەرلەمان
- لێکۆلینەوەیەک: 8٪ی بەکارهێنانی ماددەی هوشبەر لە ئێران تاوانی دزی دەکەن
- کتێبەکانی کالین هوور پڕفروشترین بەرهەمەکانی ساڵە لە ئەمریکا
ئاسیا
- 153 نێوەندگیرى کڕین و فروشتنی زەوی لە تاران دەستگیرکران
- سزای لەسێدارەدانی محەمەد بروغنی یەکێک لە خۆپیشاندەرانی ئەم دواییە راگیرا
- قەدەغە لەسەر هاوردەکردنی گۆشت و برنج بۆ ئێران هەڵگیرا