41
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە عەرەبییەکانی ئەمرۆ، پێنجشەممە، 12ی کانونی دووەمی 2023
شەرقولئەوسەت
- بەهۆی بەکارهێنانی دەستەواژەی “کەنداوی عەرەبی”، تاران باڵیۆزی عێراق بانگهێشت دەکات
- کۆمارییەکان بایدن بە “دوفاقی” تۆمەتبار دەکەن
- دراوی جونیەی میسری بۆ نزمترین ئاستی مێژویی دابەزیوە
سەباح
- عێراق 16 ملیار دۆلار دەدات بە کۆمپانیا بیانیەکانی بواری نەوت
- لە عێراق هەڵمەتێکی نیشتیمانی راگەیەندرا بۆ دانانی سنورێک بۆ کۆچی نایاسایی
- نرخی بتڵێک غاز لە موسڵ گەیشتە 22 هەزار دینار
زەمان
- پۆلیسی سلێمانی فەرمانی دەستگیرکردنی “ئاسۆ رۆستەم” هەڵدەوەشێنێتەوە
- مەسرور بارزانی و سودانی رێککەوتن لەسەر کارکردنی هاوبەش لە نێوان بەغداد و هەولێر
- تەندروستی جیهانی نیگەرانە لە گۆڕاوی کۆرۆنا، داوای بەستنی دەمامک دەکات
قودسی عەرەبی
- ئەردۆغان جەختدەکاتەوە لە کۆتاییپێهێنانی بوونی پەکەکە لە عێراق
- ئێران نیگەرانە لەبەکارهێنانی دەستەواژەی “کەنداوی عەرەب” لەلایەن بەرپرسانی عێراق.. داوای پۆزش هێنانەوە دەکەن
- بە لەدەستدانی 182 ملیار دۆلار، ئیلۆن مەسک ناوی چووە کتێبی گینسەوە