102
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە ئینگلیزییەکانی ئەمرۆ، پێنجشەمممە، 12ی کانونی دووەمی 2023
گاردیان
- بەهۆی خستنەکاری سیستمی پریپەید بۆ بەکارهێنانی کارەبا لە ساڵی رابردوودا لە بەریتانیا نزیکەی 3.2 ملیۆن کەس ماڵەکانیان بە ساردی و تاریکی ماوەتەوە
- زیاتر 100 هەزار کارمەندی خزمەتگوزاریی بازرگانی و مەدەنی لە بەریتانیا نیازییان هەیە بەهۆی کەمی موچەکانیانەوە لە 1ی شوبات مانگرتنی سەرتاسەری رابگەیەنن
- زیاتر لە 70 پەرلەمانتارى بەرازیل و ئەمریکا ئیدانەی پەیوەندی نێوان دۆناڵد ترەمپ و جایر بۆلسۆنارۆی سەرۆکى پێشووى بەرازیل دەکەن
یابان تایمز
- بەهۆی دواخستنی پێدانی ڤیزاوە تۆکیۆ ناڕەزایەتی پەکین دەردەبڕێت
- رێککەوتنی نێوان بەریتانیا و یابان رێگەخۆشکەر دەبێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە بەرگرییەکانی نێوان هەردوو وڵات
- سەرەڕای بانگەشەی هێزەکانی واگنەری روسیا، چارەنوسی شاری سۆلیداری ئۆکراین هێشتا بەتەواوی یەکلانەبووەتەوە
یوئێس ئەی تودەی
- نمایشی ئەم هەموو زریانانەی ئەمریکا پرسیاری قورس لەبارەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا دەهێننە ئاراوە بە “نائاسایی” وەسف دەکرێن
- دۆزینەوەی فایلە نهێنییەکانی ئەمریکا لە ئۆفیسێکی بایدن لە دەرەوەی کۆشکی سپی زایەڵەی دۆزینەوەی فایلەکانی ماڵی ترەمپیشە، بەڵام کۆمارییەکان لە جیاوازی مامەڵەکردن لەگەڵ دوو دۆسیەکەدا نیگەرانن
- لە کۆبوونەوەیەکیاندا لە لوتکەی سەرکردەکانی ئەمریکای باکور لە مەکسیک، جۆ بایدن و جەستن ترۆدۆ تاوتوێی پرسی وەزەی خاوێن و جەنگی ئۆکراینیان کرد
چاینە دەیلی
- لە هەوڵێکدا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییە نێودەوڵەتییەکانی، پێشبینی دەکرێت چین چاکسازی زیاتری ناوخۆیی بکات و گومرگی سەر کاڵاکانی کەمبکاتەوە
- بەهۆی رێکارە نوێکانی کردنەوەی سنورەکان بەڕووی گەشتیاراندا، کەرتی گەشتیاری نێودەوڵەتی بەرەوپێشەوە دەچێت
- بەگوێرەی گوتەی زانایان، زەریاکانی جیهان لە ساڵی 2022دا بەرزترین پلەی گەرمییان تۆمارکردووە