65
ئێعتێماد
- وەزارەتی پەیوەندییەکانی ئێران: ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی هەیە، بەڵام فیلتەر کراوە
- دوای 35 رۆژ لە کاتی یاسایی بودجەی ساڵی داهاتوو ئەمڕۆ رەوانەی پەرلەمانى ئێران دەکرێت
- ناتەنیاهۆ: پێویستە هەموو لایەک پێکەوە لەدژی ئێران بوەستینەوە
ئیتلاعات
- کەمترین موچەی کارمەندان لە بودجەی ساڵی داهاتوودا حەوت ملیۆن تومەن دەبێت
- سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئازەربایجان ئاسایی کردووەتەوە
- 23 کەس بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل دەستگیرکران
جمهوری ئیسلامی
- ئێران و سعودیە لەبارەی فەریزەی حەج لە ساڵی ئایندەدا رێککەوتوون
- سەرۆکی رێکخراوی نۆژەندکردنەوەی قۆتابخانەکان: لە ئێران 100 هەزار پۆل پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە
- لە دوو رۆژی رابردوودا 22 هەزار کەس لە ئێران ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە
ئارمان میللی
- برای سەرۆکی راگەیاندنی ئێران داوای مافی پەنابەری لە ئەمریکا کردووە
- پسپوڕێکی ئابوری: ساڵی داهاتوو رێژەی هەڵاوسان لە ئێران دەگاتە 50٪
- بەهۆی بەفربارینەوە دەوامی فەرمی لە پێنج پارێزگای ئێران راگیراوە