43
ساوس چاینە مۆرنینگ پۆوست
- حکومەتی چین وەک تۆڵەکردنەوەیەک لە کۆریای باشور و یابان، رێکارەکانی پێدانی ڤیزا بە گەشتیارانی ئەو دوو وڵاتە توندتر دەکات
- هۆنگ کۆنگ پلانی گەورەی هەیە بۆ سەرنجڕاکێشانی زۆرترین گەشتیاری هەیە بۆ ئاهەنگەکانی ساڵی نوێی چینی
- چین کێلگە غازییەکانی دەریای باشوری وڵاتەکەی پەرەپێدەدات و بەرهەمهێنانی غاز لە سێ ملیار مەتر سێجا بۆ 4.5 ملیاری ساڵانە بەرز دەکاتەوە
یو ئێس ئەی تودەی
- بەهۆی بارانی زۆر و لافاو لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا 12 کەس گیانیان لەدەستدا و 32 هەزار کەسیش ماڵەکانیان چۆڵکردووە
- سەرۆکی ئەمریکا بەنیازە لەگەڵ هاوتا مەکسیکییەکەی کۆببێتەوە و بۆ چارەسەری پرسی کۆچبەرانی مەکسیک
- بەهۆی نانەوەی پشێوی و هەوڵی کودەتا هاوشێوەی روداوەکانی کاپیتۆڵ هۆڵ لە ئەمریکا، حکومەتی بەرازیل دەستی بە لێکۆڵینەوە لە سەدان کەس کردووە
گەڵف نیوز
- لەساڵی داهاتووەوە ئیمارات بەکارهێنانی عەلاگەی نایلۆن لەسەرانسەری وڵاتەکەیدا قەدەغەدەکات
- کریستیانۆ رۆناڵدۆ 214 ملیۆن دۆلار لە سعودیە وەردەگرێت لە بەرامبەر بانگەشەکردن بۆ ئەوەی وڵاتەکە مۆندیالی 2030 وەربگرێت
- لە هەنگاوێکی نوێدا سعودیە پرۆتینی ئاژەڵی بەرهەمدەهێنێت بۆ زیدکردنی هەناردەی بەرهەمە نانەوتییەکان
یابان تایمز
- ئەمریکا یەکەیەکی هێزەکانی مارێنز لە دورگەکانی ئۆکیناوا بۆ بەرگریکردن لە دورگە دوورەدەستەکانی یابان دادەمەزرێنێت
- فومیۆ کیشیدای سەرۆکوەزیرانی یابان و جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان رۆژی هەینی لە واشنتن کۆدەبنەوە
- رێکخراوی تەندروستی جیهانی داوا لە گەشتیاران دەکات بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا ماسک ببەستن