بزوتنەوەی تاڵیبان بەردەوامە لە سنوردارکردنی ئازادیەکانی ژنان لە ئەفغانستان، لە بڕیارێکی نوێدا ئەمرۆ سێشەممە، 10ی کانونی دووەمی 2023، مۆڵەتی 10 رۆژی داناوە بۆ ئارایشتگاکان تا شوێنەکانیان دابخەن.
چەند سەرچاوەیەک بە پێگەی “عەرەبیە”ی راگەیاندووە، کارکردنی ژنان لە سەنتەرە بازرگانیەکانیش قەدەغەیە.
هاوکات وەفدێکی ئەمریکا گەیشتۆتە تورکیا، بۆ دیداری ئەنجومەنی بەرەی خۆڕاگری ئەفغانستان، بەمەبەستی تاوتوێکردنی چارەسەری قەیرانی ئەفغانستان.
حکومەتەکەی تاڵیبان لە 20ی کانونی یەکەمی 2022، بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی خوێندنی ژنان لە زانکۆکاندا، دوو رۆژ دواتر بڕیارێکی دەرکرد بۆ رێکخراوە ناحکومیەکان کە دەبێت ژنان لە کارەکانیان دوربخەنەوە.
https://zoomnews.info/%d9%84%db%95-%d8%a6%db%95%d9%81%d8%ba%d8%a7%d9%86%d8%b3%d8%aa%d8%a7%d9%86%db%95%d9%88%db%95-%d8%ae%d9%88%db%8e%d9%86%d8%af%d9%86-%d9%88-%da%a9%d8%a7%d8%b1-%d8%a8%db%86-%da%98%d9%86%d8%a7%d9%86/
ئەم بڕیارانە کاردانەوەی نێودەوڵەتی توندی بە دوای خۆیدا هێنا، زۆرینەی وڵاتان ئیدانەیان کرد و بە توندوتیژی دژی ژنانی ئەفغانستان وەسفیان کرد.
هەر یەک لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمریکا، سعودیە و ئێران نیگەرانی قوڵیان نیشاندا و هۆشداریان دە بە حکومەتی تاڵیبان.
تاڵیبان دەڵێت، ژنانی کارکەر پابەند نین بە حیجاب و جلوبەرگى دیاریکراو بۆ ژنانی رێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان.
دوای زانکۆ، ژنان لە خوێندنگا ئامادەییەکانیش دورخرانەوە
سنوردارکردنی ئازادیەکانی ژنان و دورخستنەوەیان لە کۆمەڵگا بە هەنگاو دەستیپێکرد و لە خوێندنگا ئامادەییەکانیش دورخرانەوە، بە پاساوی ئەوەی مامۆستای پێویست نیە و لەگەڵ دانانی سیستەمی خوێندنی ئیسلامی گونجاو دەگەرێنەوە خوێندنگاکان.
ژنان لە کەرتی حکومەت و دامەزراوە حکومیەکان موچەکەیان هێندە کەمکرایەوە کە خۆیان ناچار بن لە ماڵەوە بمێننەوە.
بڕیارەکانی تاڵیبان گەشت و چونەدەرەوەش دەگرێتەوە، بەو پێیەی ناتوانن بەتەنیا و بەبێ پیاوێکی خێزانەکە برۆن بۆ گەشت، ناچار کراون پەچە بپۆشن لە کاتی گەشتیش.
ژنان ناتوانن بەتەنیا و بەبێ پیاوێکی خێزانەکەیان برۆن بۆ گەشت
لە تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، پارکە گشتیەکان و هۆڵەکانی مەلەکردن و وەرزش لە ژنانی ئەفغانستان قەدەغەکرا، لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبان.
لە ئابی ساڵی 2021، هاوکات لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی ناتۆ لە ئەفغانستان، بزوتنەوەی تاڵیبان دەستی بەسەر دەسەڵاتدا گرت، وردە وردە وڵاتەکەى خستە ژێر ئەو حکومڕانییەى کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى لێی دەترسان.