زووم:
ئەگەرچی زۆرینەی ئەستێرەكانی تۆپی پێ لە ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا خاوەن سەروەت و سامانێكی خەیاڵین، بەڵام بەشێكیشیان لەوە بێبەشن و پاش وازهێنانیان لە یاریکردن ئێستا لە بارودۆخێكی خراپدا دەژین و تەنانەت لە ناچاریدا لەسەر شەقامەکان پەنا بۆ دەرۆزەکاری دەبەن.
پۆڵ جەیمس، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی كەنەدا، یەکێکە لەوانەی بەشی دووەم، واتە یەکێکە لەو ئەستێرانەی ئێستا لەسەر شەقام دەرۆزەکاری دەکات و تۆپی پێ هەرگیز کۆتاییەکی “خۆش”ـی پێنەبەخشی.
جەیمس (59 ساڵ) یەکێک بوو لە یاریزانانی هەڵبژاردەی کەنەدا، کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1986دا بەشدارییان لە مۆندیالی مەکسیکدا کرد. بەڵام ئێستا دۆخەکە گۆڕاوە، بەهۆی تێكچوونی لایەنی كۆمەڵایەتییەوە بۆتە كەسێكی دەربەردەر و لێقەوماو، لە شەقامەكانی لەندەنی پایتەختی بەریتانیا سواڵ دەكات.
💥 La història de Paul James
🗨 De portar el seu país fins al Mundial a dormir als carrers de Londreshttps://t.co/iIIYiXjcrx
— Esport3 (@esport3) January 4, 2023
ساڵانێک لەمەوبەر کەنەدییەکان شانازییان بە جەیمس و هاوڕێکانیانەوە دەکرد، بەوپێیەی نەوەیەکی زێڕینی تۆپی پێی وڵاتەکە بوون و یەکەمجار بوو لەمێژوودا هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بگەیەننە مۆندیال.
جەیمس بە درێسی هەڵبژاردەی کەنەداوە، بەشداریی لە 47 یاریی نێودەوڵەتیدا کرد، ئەمە پاشئەوەی روویکردە بواری راهێنان و بۆ ماوەیەکی کورتیش بووە راهێنەری هەڵبژاردەی کەنەدای خوار تەمەن 20 ساڵ.
دۆخی ئێستای جەیمس تەواو جیاوازە، ئەو پێشتر بە گوڵ پێشوازیی لێدەکرا، بەڵام ئێستا لە شەقامەكانی لەندەن دەربەدەرە و زەوی رادەخات و ئاسمان بەخۆیدا دەدات، بۆ چەند یۆرۆیەك سواڵ دەكات، بەڵكو بتوانێت كەمێك ئازارەكانی برسێتی سوك ببێت و جەستەی كەمێك لەو سەرما سەختەی لەندەن گەرم ببێتەوە.
Paul James played at a World Cup, is an Olympian, and went to the same school as Gareth Bale. Now, he's on the streets of London.
I've spent a lot of time with him over the past few months. This is his story.https://t.co/RzDGt5Yfai pic.twitter.com/LXLAxFvSQr
— James Sharpe (@TheSharpeEnd) December 31, 2022
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، باس لە نەهامەتیەكانی جەیمس دەكات، كە لە وێڵز لە دایكبووە و پاشان کۆچیان کردووە بۆ كەنەدا، دواتریش کە بووە یاریزانێکی بەهرەمەندی تۆپی پێ بڕیاریدا درێسی کەنەدا بپۆشێت. “بەڵام دواتر ژیانی سەرەو ژێر بوو، ئەمەش ئەو كاتە روویدا، كە لە یاریكردن دابڕا و ئاڵودەی مادەی هۆشبەر بوو”.
جەیمس، لە یاریكردن دابڕا و ئاڵودەی مادەی هۆشبەر بوو
جەیمس نەیتوانی خۆی لەو رەفتارەکانی رزگاربكات، بۆیە كاریگەریی كردە سەر كەسایەتی و ناویشی لە جیهانی تۆپی پێدا سڕدرایەوە، ئەمەش وایكرد 13 ساڵی تەواو بێ كار ببێت، هەروەها هەموو ئەو سەروەتەشی لە دەستدا كە كۆی كردبووەوە، لەوەش خراپتر جگە لە شەقامەكانی لەندەن و سواڵكردن پەناگەیەكی دیکەی بۆ نەمایەوە.
Paul James of the Canadian National Soccer team talking to Neil Slatter of Wales during a friendly game at Varsity Stadium in May, 1986 before the World Cup. pic.twitter.com/0Tea7RIusQ
— Old Toronto Series (@oldTOseries) November 21, 2022
لە لێدوانێكی پێشوویدا بۆ دەیلی مەیل، جەیمس بە هەناسەیەكی ساردی پەشیمانییەوە دەیگوت “لە ژیانی مندا تۆپی پێ هەموو شتێك بوو، بەڵام ناوهێنانم وەکو ئاڵودەبوویەکی مادەی هۆشبەر هەموو شتێکی تێکدا”.