رۆژنامە تورکییەکان: ئۆپۆزسیۆن دەمی تورەکەکەی بۆ هەدەپە دەکاتەوە

پسپۆڕانی ئابووریی پێشنیاز دەکەن سەرمایەداران لە ساڵی 2023دا ئاڵتون بکڕن

مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە تورکییەکانی ئەمرۆ، یەکشەممە، 8ی کانونی دووەمی 2023

حوڕییەت

  • ئەردۆغان: وڵات بە شەش کەسەوە بەڕێوە نابرێت (مەبەستی لە سەرۆکی شەش لایەنەکەی ئۆپۆزسیۆنە)
  • تاوەکو ئێستا 17 کەس بە تۆمەتی کوشتنی سەرۆکی پێشووی گروپێکی نەتەوەپەرست دەستگیرکراون
  • ئەفسەرێکی پۆلیس لە ئەستەنبوڵ بەهۆی وێنەگرتنی جەستەی ژنانەوە دەستگیرکرا

سەباح

  • کۆمپانیای عەلی بابا بە بەهای ملیارێک دۆلار وەبەرهێنان لە تورکیا دەکات
  • ئۆپۆزسیۆن دەمی تورەکەکەی بۆ هەدەپە دەکاتەوە
  • ئەردۆغان: ئۆپۆزسیۆن دەیەوێت قەیران دروستبکات

میللییەت

  • خوێندکارانی کچ لە ئەفغانستان: بە تەنیا جێمان مەهێڵن
  • پسپۆڕانی ئابووریی پێشنیاز دەکەن سەرمایەداران لە ساڵی 2023دا ئاڵتون بکڕن
  • بەفری چیاکانی ئاڵپ بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشەوهەواوە دەستیان بە تواندنەوە کردووە

ئەڤرەنسەل

  • دەمیرتاش: پشت لەو کەسانە بکەن کە دەڵێن هەڵبژاردن گرنگ نییە
  • ئەندامانی کۆمەڵەی پزیشکانی تورکیا داوا لە لایەنەکان دەکەن خاوەندارێتیی لە سەرۆکی کۆمەڵەکەیان بکەن، کە داوایکردبوو لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بکرێت
  • سەرۆکی رێکخراوێکی بواری پەروەردە: دۆخی ئابووریی خێزانەکان باش نییە و بە برسێتی منداڵان بۆ قۆتابخانە دەنێرن

هەواڵی زیاتر

Back to top button