ژینا ئەمینی بەخاکسپێردرا

 

سەدان کەس دروشی “نان، ژیان، ئازادی”یان دەگوتەوە، دایکی دەڵێت “فریشتەکەمیان کوشت”.

ژیا ئەمینی، کچە خوێندکارێکی خەڵکی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو، ئێوارەی سێشەممە لە تاران دەستگیرکرا، بە پابەندنەبوون بە باڵاپۆشی تۆماتبارکرا، کەسوکارەکەی پۆلیس تۆمەتبار دەکەن بە ئەشکەنجەدانی، دواتر توشی جەڵتە بوو، رۆژی هەینی گیانی لەدەستدا، پۆلیس دەڵێت، هۆکارەکەی جەڵتەی دڵ بوو، بەڵام بەشێک لە پزیشکان دەڵێن توشی جەڵتەی مێشک بوو
کە هۆکارەکەشی بەرکەوتن بووە.

د. حەمید ئەحمەدی پزیشکی نەشتەرگەری لە توێتێکدا دەڵێت، کچێکی گەنج، هیچ نەخۆشیەکی نەبێت، ئەگەر گورزێک بەر سەری نەکەوێت نامرێت.

دایکی ژینا بە بی بی سی فارسی گوتووە “فریشتەکەمیان کوشت”، خاڵیشی گویەتی ” پێشتر هیچ کێشەیەکی تەندروستی نەبووە”.

روداوەکە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە، کاتێک تەرمەکەی لە تارانەوە، گەیەندرایەوە سەقز سەدان هاوڵاتی بەشداربوون لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی.

وەزیری دەوڵەت، داواکاری گشتی تاران، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش لە پەرلەمان، لیژنەی کاروباری ژنان لە پەرلەمان قسەیان لەبارەی روداوەکە کردووە، ئەوان باسی ئەشکەنجەدانی پۆلیسیان نەکردووە.

رۆبێرت مالی، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران هاتە دەنگ و رایگەیاند، پێویستە ئێران دەست لە توندوتیژی بەرامبەر ژنان هەڵبگرێت.

ژینا تەمەنی 22 ساڵ بوو، ئەمساڵ لە زانکۆی ورمێ دەبوو بە خوێندکاری قۆناغی یەک، بەڵام لە روداوێکی گوماناویدا خۆری تەمەنی ئاوابوو.

هەواڵی زیاتر

Back to top button