لاچین…”پایتەختی دێرینی کوردان”

 

هەر کاتێک شەڕی ئەرمینیا و ئازەربایجان دەستپێبکاتەوە، ناوی “لاچین”یش دێتەوە ناو ناوان.

لاچین شارێکی سەر سنووری نێوان هەردوو وڵاتە، ئێستا پایتەختی قەزای لاچینی ئازەربایجانە، بەڵام 100 ساڵ لەمەوبەر پایتەختی کوردستانی سوور بووە.

لاچین بە جەستە شارێکی بچوکە، بەڵام بە جوگرافیا و مێژوو گەورەیە
ژمارەی دانیشتوانەکەی ناگاتە 80 هەزار کەس، بەڵام مێژوویەکی دێرین و جوگرافیایەکی ستراتیژیی هەیە.

لاچین کەوتوەتە ناوچەیەکی شاخاویی سەر سنوور، جگە لە بوونی شوێنەواری مێژوویی، بە شارێکی کەلتووری و کشتوکاڵی ناسراوە، سروشتێکی ناوازەی هەیە، لە رووی بازرگانییەوە شوێنێکی ستراتیژیی هەیە، تاکە رێگەیە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان.

ئەمانە هۆکارگەلێکن بۆ ئەوەی لاچین ببێتە گۆڕەپانی شەڕی نێوان هەردوو وڵاتەکە، هەر کاتێک دەنگی تەقە لەنێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان ببیسترێت، یەکەم شوێن لاچین هەست بە نائارامیی دەکات، ناکۆکییەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە دراوسێیە تازە نییە، مێژووەکەی بۆ سەرەتای سەدەی 20 دەگەڕێتەوە، لەم چەند ساڵەی دواییشدا چەند جارێکی دیکە، شەڕ لەسەر ناوچەکانی ناگۆرنۆ قەرەباغ روویدایەوە.

لاچین زێدی کوردانە، تاوەکو چارەکی یەکەمی سەدەی رابردوویش، زۆرینەی رەهای دانیشتووانەکەی کورد بوون، هەموو ئەمانە بوون وایانکرد، لاچین بکرێتە پایتەخت یاخود ناوەندی ئەو هەرێمەی، کە بە کوردستانی سوور ناسرابوو.

لەسەردەمی یەکێتیی سۆڤیەتدا بە سەرکردایەتیی ڤلادیمێر لینین و بە دیاریکراوی لە ساڵی 1923 دا، کوردستانی سوور وەکو هەرێمێکی ئۆتۆنۆمی ئیعلان کرا، بەمەش بووە یەکەم هەرێمی ئۆتۆنۆمی کورد لە مێژووی نوێدا، بەڵام ئەو خۆبەڕێوەبەرییە شەش ساڵ بەردەوامبوو، ساڵی 1929 و لەسەردەمی سەرکردایەتیی ستالیندا، بە کردەیی شتێک بەناوی کوردستانی سوورەوە نەما.

هەواڵی زیاتر

Back to top button