رۆژنامە بەریتانییەکان:بەریتانیا خراپترین ساڵى دارایی بەڕێدەکات

هاوڵاتیان باجى هەڵەکانى حکومەت دەدەن

مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە بەریتانییەکانی ئەمرۆ، سێشەممە، 3ی کانونی دووەمی 2023

دەیلى تەلەگراف

  • شازادە هارى دەڵێت، حەزدەکەم لەگەڵ باوکم و براکەم ئاشتببمەوە، بەڵام ئەوان حەزناکەن
  • بەریتانیا دەیەوێت دادگاى شۆڕشى ئێران وەکو گروپێکى تیرۆریستى بناسێنێت، دواى ئەوەى لە ساڵى رابردوودا 10 جار “هەوڵى کوشتن و رفاندنى” خەڵکى لە بەریتانیا داوە
  • بەگوێرەى توێژینەوەیەک دەرکەوتووە ئەوانەى ئاو زۆر دەخۆنەوە تەمەنیان درێژترە و کەمتر توشى ننەخۆشی درێژخایەن دەبن

تایمز

  • بەهۆى بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما ناوچە گەشتیارییەکانى خلیسکێنەى سەر بەفر لە بەریتانیا نزیکە لە داخستن و بەفرەکەى تواوەتەوە
  • هەفتەى رابردوو بەریتانیا خراپترین هەفتەى لە 30 ساڵى رابردوودا بەڕێکرد، بەهۆى مانگرتنى کارمەندانى هێڵى شەمەندەفەر
  • لە پێکدادانى دوو هێلیکۆپتەرەکەى ئوسترالیا دوو هاوڵاتى بەریتانى گیانیان لەدەستداوە

ئاى

  • خراپی دۆخى تەندروستى بەریتانیا پێشبینی دەکرێت تاوەکو مانگى نیسان بەردەوام بێت، بەهۆى کەمى ئۆکسجین و نەبوونى قەرەوێڵە بۆ نەخۆش
  • ژنە یاریزانى تێنسى ئەمریکى مارتینا ناڤراتیلۆڤا، ئەفسانەى تێنس، توشى شێرپەنجەى مەمک و قوڕگ بووە و ناتوانێت بەشدارى یارییەکان بکات
  • تاڵیبان دەیەوێت بگاتە ئابورى خۆبژێوى، بۆئەوەش پشت بە وەبەرهێنەرانى بیانى لە روسیا و چین دەبەستێت

 

فاینەنشیەڵ تایمز

  • بەریتانیا خراپترین ساڵى دارایی بەڕێدەکات و هاوڵاتیان باجى هەڵەکانى حکومەت دەدەن
  • روسیا کوژرانى 63 سەربازى بەهۆى هێرشێکى ئۆکراین پشتڕاستکردەوە
  • پزیشکانى بەریتانیا دەڵێن، بەشى فریاگوزارى نەخۆشخانەکان فشارێکى زۆری کەوتووەتەسەۆ بەهۆى بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا و پەتاى وەرزییەوە

هەواڵی زیاتر

Back to top button