لیز ترەس كێیە؟

 

ئەو ژنەی لە تەمەنی 7 ساڵیدا خۆی بۆ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کاندیدکرد، ئەمڕۆ سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

ترەس تەمەنی 47 ساڵە، لە ئۆکسفۆرد لە دایکبووە و هەر لەوێ خوێندنی زانکۆشی تەواوکردووە، هاوسەرگیری کردووە و دوو کچی هەیە.

بە سەرۆکی پارتی پارێزگاران و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا هەڵبژێردرا، ترەس لە تەمەنی حەوت ساڵیدا لە هەڵبژاردنێکی قوتابخانەکەی خۆی کاندید دەکات، بۆ گێڕانی رۆڵی مارگریت تاچەر، سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی بەریتانیا، تاچەر ساڵی 1983 سەرکەوت و ترەسی منداڵیش شکستیهێنا.

ترەس دەڵێت، ئەوکاتە هەلێكم بۆ هاتە پێش و وتارێکم پێشکەشکرد، ئەگەرنا نە دەنگم هێنا و نە خۆشم دەنگم بەخۆم دا، ترەس دوای 39 ساڵ بەو هەنگاوەی لە 7 ساڵیدا نای ئێستا گەیشتە ئامانجەکەی.

برایەکی ترەس بۆ رادیۆی BBC4 وتی “لە منداڵیشدا کاتێک یاریمان دەکرد ترەس رقی لە دۆڕان بوو، هەندێكجار لە ترسی شکستهێنان خۆی دەشاردەوە”.

ترەس، لە زانکۆی ئۆکسفۆرد، فەلسەفە و سیاسەت و ئابوری خوێندووە و چالاکێکی لیبراڵ دیموکراتەکان بووە.

لە کۆنفرانسی پارتەکەدا ساڵی 1994، پشتگیری لە هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی پاشایەتی کرد، بە نوێنەرانی برایتۆنی وت “ئێمەی لیبراڵ، دیموکراتەکان باوەڕمان بە دەرفەت هەیە بۆ هەمووان، باوەڕمان بەوە نییە، کە خەڵک بۆ حوکمڕانی لەدایک دەبن”.

لە ئۆکسفۆرد، ترەس هەڵوێستی سیاسیی لە دیموکراتەکانەوە گۆڕا بۆ پارتی پارێزگاران، لە هەڵبژاردنی گشتی ساڵی 2001 و 2005 کاندیدی پارتی پارێزگاران بوو بەڵام شکستیهێنا.

کۆڵینەدا و ساڵی 2006 وەک ئەندامی ئەنجومەن لە گرینویچ لە باشوری رۆژهەڵاتی لەندەن هەڵبژێردرا.

ساڵی 2010 بوو بە پەرلەمانتار بۆ باشوری رۆژئاوای نۆرفالک، بەڵام پارتی پارێزگاران دژی هەڵبژاردنی بوو.

هەواڵیکی ئابڕوبەرانە لەبارەیەوە بڵاوکرایەوە، کە پێشتر پەیوەندی لەگەڵ مارک فیڵد، پەرلەمانتاری پارتی پارێزگاران هەبووە.

هەوڵەکان بۆ دەرکردنی شکستیهێنا و ترەس بە زیاتر لە 13 هەزار دەنگ هەڵبژێردرایەوە.

ساڵی 2012 بوو بە وەزیری پەروەردە و دواتر چەندین پۆستی وەرگرت، لەبارەی برێکزیت پێشتر وتی، کارەساتەکان دەکاتە سێ هێندە، دواتر بۆچونی گۆڕا و پشتگیری کرد.

لە بانگەشەدا سوێندی خوارد، ئەگەر هەڵبژێردرا گۆڕانکاری ئابوری بەرفراوان ئەنجام دەدات، باج کەم دەکاتەوە، باجی وزە وەلا دەنێت، باجی نوێ ناخاتە سەر خەرجی رۆژانە.

دوای هەریەک لە مارگریت تاچەر و تێرێزا مەی، لیز ترەس لە تەمەنی 47 ساڵیدا بووە سێیەم سەرۆکوەزیرانی ژن لە بەریتانیا .

هەواڵی زیاتر

Back to top button