رۆژنامە عەرەبییەکان: ئەمریکا گەمارۆی بانکەکانی سپیکردنەوەی پارە لە عێراق دەدات

باج لەسەر کارتەکانی مۆبایل هەڵگیرا، بەڵام نرخەکان کەم نەکرانەوە

مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە عەرەبییەکانی ئەمرۆ، چوارشەممە، 28ی کانونی یەکەمی 2022

شەرقولئەوسەت

  • ئەمریکا گەمارۆی بانکەکانی سپیکردنەوەی پارە لە عێراق دەدات
  • هۆشداری دەدرێت لە “شۆڕشی برسێتی” لە عێراق
  • روسیا هەناردەی هۆشداریدەدات لە وەستاندنی هەناردەی نەوت بۆ ئەو وڵاتانەی نرخی نەوتی روسیان سنوردارکرد

سەباح

  • 2023 لەبەردەمماندایە و عێراق هێشتا بێ پرۆژەی بودجەیە
  • دوای بێدەنگبوونیان بەهۆی تیرۆر، زەنگی کەنیسەکان دوبارە دەنگیان دێت
  • باج لەسەر کارتەکانی مۆبایل هەڵگیرا، بەڵام نرخەکان دانەبەزین

قەبەس

  • بەهۆی کەمی ئاهەنگ و رێوڕەسم لە کوەیت، 78 هەزار هاوڵاتی بۆ بەسەربردنی سەری ساڵ دەچنە دەرەوەی وڵاتەکە
  • زۆربەی دراوەکانی جیهان بەرامبەر دۆلار دابەزیون، دۆلار بە سەرکردەی دراوەکان دەمێنێتەوە؟
  • لە سێ هەفتەی رابردوودا نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمارکردووە

قودسی عەرەبی

  • یەکێتی کاری تونس بەڵێن دەدات شەقامەکان بگرێت بەهۆی یاسای دارایی و بودجە لە وڵاتەکە
  • لە عێراق هۆشداری دەدرێت لە دوبارەبوونەوەی سیناریۆی ئێران و سوریا، لە دابەزینی بەهای دینار
  • 380 پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان کراوە لەساڵی 2022 لە عێراق

هەواڵی زیاتر

Back to top button