ئۆکراین بنکەیەکى ئاسمانیی لەنێو روسیا بۆردومان دەکات

سێ سەرباز کوژران و ئەمە دووەم هێرشە لەم مانگەدا کراوتە سەر فڕۆکەخانەکە

سوپاى ئۆکراین بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان هێرشى کردەوە سەر بنکەیەکى ئاسمانیی سەربازیی لە ناوچەی ساراتۆڤی روسیا، وەزارەتی بەرگری روسیا کوژرانى سێ سەربازى راگەیاند، بەهۆى هێرشەکەوە. لەم مانگەدا ئەوە دووەم هێرشى ئۆکراینە بۆ سەر هەمان بنکەکە.

هێرشەکە کراوەتە سەر بنکەى ئاسمانیی سەربازیی ئەنگڵس

بەگوێرەى ئاژانسەکانى  روسیا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، دووشەممە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەى ئۆکراین لە ئاستێکی نزمدا لەکاتی نزیکبوونەوەی لە بنکەى ئاسمانیی سەربازیی ئەنگڵس لە ناوچەی ساراتۆڤ خراوەتەخوارەوە.

سێ سەربازەکە ستافی تەکنیکی بنکەکە بوون و بە سەختی بریندار بوون و دواتر گیانیان لەدەستدا.

5ى کانوونى دووەم بە درۆن هێرشکرابووە سەر بنکەکە

 

بنکەکە نزیکە لە شاری ساراتۆڤ، نزیکەی 730 کیلۆمەتر لە باشوری رۆژهەڵاتی مۆسکۆوە دوورە و 500 کیلۆمەتر لە هێڵی پێشەوەی ئۆکراین دوورە.

لە رۆژى 5ی ئەم مانگەدا، بنکە ئاسمانییەکە لەلایەن هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئۆکراین کرابووە ئامانج.

هێرشەکان بە گورزێکی “گەورە” لە ناوبانگی روسیا دادەنرێت، وەک شکستى بەرگریی روسیا دادەنرێت.

وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، کەرەستەی فڕۆکەوانی زیانیان بەرنەکەوتووە، بەڵام بەگوێرەى راپۆرتە نافەرمیەکانی سۆشیاڵ میدیای روسیا و ئۆکراین ژمارەیەک فڕۆکە تێکشێندراون.

رۆمان بوسارگین، پارێزگاری ناوچەی ساراتۆڤ رایگەیاند، لە روداوەکەدا زیان بە دامەزراوەی ژێرخانە مەدەنییەکان نەگەیشتووە.

ئەو گوتیشی، هیچ مەترسییەک لەسەر دانیشتووانی ناوچەکە نییە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button