رۆژنامە بەریتانییەکان: ئەمریکا فەرشی سوری بۆ زێلێنسکی راخست

حکومەتی بەریتانیا بەنیازە لەساڵی داهاتوودا موچەی کارمەندانی تەندروستی زیادبکات

مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە بەریتانییەکانی ئەمرۆ، پێنجشەممە، 22ی کانونی یەکەمی 2022

گاردیان

  • لە ئەگەری کۆتاییهێنان بە مانگرتنی کارمەندانی تەندروستی و پەرستارانی بەریتانیا، هۆشداری دەدرێت لەبارەی دروستبوونی لۆدی زۆر لەسەر نەخۆشخانەکان.
  • رێکخراوی تەندروستی جیهانیی هۆشداری دەدات لەباری زۆری رێژەی توشبووانی کۆرۆنا لە چین لەکاتێکدا ئامارە فەرمییەکان گومانی زۆریان لەسەرە.
  • لەدوای 11 مانگ لە شەڕکردن، پوتین بەڵێنی ‘هەرشتێک کە بیانەوێت’ بە سەربازەکانی سوپای وڵاتەکەی دەدات.

تایمز

  • ئەمریکا فەرشی سوری بۆ زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا راخست و دوای 300 رۆژ لە جەنگ، لەلایەن جۆ بایدنەوە بە پیاوی ساڵ وەسفکرا.
  • کۆچبەرانی بەریتانیا چانسی پێدانی شوێنی حەوانەوەیان سێجار زیاترە وەک مانەوەیان لە فەرەنسا.
  • ڤلادێمیر پوتینی سەرۆکی روسیا دەڵێت موشەکی بالیستی ساتان 2 بەمنزیکانە ئامادە دەبێت بۆ هەڵدان.

دەیلی تەلەگراف

  • حکومەتی بەریتانیا بەنیازە بۆ کۆتاییهێنان بە مانگرتنی کارمەندانی تەندروستی وڵاتەکەی لەساڵی داهاتوودا موچەی کارمەندەکانی زیادبکات.
  • لە سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا، زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا چەکی زیاتری پێبەخشرا.
  • لەدوای قەدەغەکردنی خوێندنی زانکۆ لە ژنان، تاڵیبان بڕیاری قەدەغەی خوێندنی سەرەتایی بۆ کچانیش دەرکرد.

فاینەنشیەڵ تایمز

  • جۆ بایدن ماوەیەکی کەم بەر لە گەیشتنی زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا بۆ ئەمریکا، هاوکارییە سەربازییەکانی وڵاتەکەی بۆ ئۆکراینا راگەیاند.
  • کەیسی گەندەڵی تێوەگلانی چەند بەرپرسیکی یەکێتی ئەوروپا لەبارەی بەرتیل وەرگرتن لە قەتەر تا دێت قوڵتر دەبێتەوە.
  • ئیلۆن مەسکی خاوەنی کۆمپانیای تویتەر دەڵێت ئەگەر خەرجییەکانی کەمنەکردبایەوە، لە ساڵێکدا 3 ملیار دۆلار زەرەری دەکرد.

هەواڵی زیاتر

Back to top button