قوباد تاڵەبانى لە بایکۆتدایە و پڕۆژەى حکومەت رادەگەیەنێت

" پڕۆژەکە شمولی داھاتی نەوت ناکات "

 

نزیکەی دوو مانگە قوباد تاڵەبانی بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و کارەکانی حکومەتی کردووە، بەڵام بە ڕاگەیاندنی پرۆژەی “شەفافیەت” بە لۆگۆى حکوتەوە وا دەردەکەوێت دەستی بەکارە حکومییەکانی کردبێتەوە.

قوباد تاڵەبانی باس لە بایکۆتی تیمی یەکێتی و خۆی ناکات لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران

قوباد تاڵەبانی باس لە بایکۆتی تیمی یەکێتی و خۆی ناکات لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران، بەڵام وادەردەکەوێت کە خۆی لەگەڵ تیمە وزارییەکانی دیکە کاری پێکەوەیی بکەن، چونکە بە ئاشکرا باس لە پلانی داهاتووی خۆی دەکات لەگەڵ وەزیری دارایی هەرێم و تیمی وەزارەتی دارایی.

بەم هەنگاوە دەردەکەوێت کە قوباد تاڵەبانی دەستیکردەوەتەوە بەکارە حکومییەکانی

هەرچەندە پێشتر زووم لە سەرچاوەیەکی باڵای یەکێتتیەوە ئەوەی بڵاوکردەوە کە قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران و دەوام نەکردنی لە بینای ئەنجومەنی وەزیران، بایکۆتی کارەکانی حکومەتیشی کردووە و ئیمزای لەسەر مامەڵە حکومییەکانیش راگرتووە، بەڵام بەم هەنگاوە دەردەکەوێت کە قوباد تاڵەبانی دەستیکردەوەتەوە بەکارە حکومییەکانی، ئەمەش لە کاتێکدایە کە تیمی یەکێتی نایەوێت دەستبەرداری بڕیارو هەنگاوەکانی حکومەت ببێت، چونکە سێ شەممەی رابردوو لە راگەیەندراوێکدا خۆیان وەک بەشێکی سەرەکی لە حکومەتی هەرێم لەقەڵەمدا.

ناکۆکیەکانی نێوان تیمی وزاری یەکێتی و تیمی وزاری پارتی بە پرۆژەی شەفافیەتەوە دیارە، قوباد تاڵەبانی لە سەرەتای راگەیاندنی پرۆژەی شەفافیەت بێئەوەی ناوی هیچ لایەن و کەسایەتیەک بهێنێت گوتی، تۆمەتەکانی سەر سلێمانی بە پلان و بەرنامە دەکرێن.

شەفافیەتەکەی قوباد تاڵەبانی شمولی نەوت ناکات

لە پرۆژەکەیدا قوباد تاڵەبانی چەند جارێک باس لەوە دەکات کە پرۆژەکە بۆ داهاتە نانەوتییەکانە، واتە سنوری ژێر دەسەڵاتی حزبەکەی لە داهاتی نەوت بەدوردەگرێت، ئەمەش وەک رەخنەیەک لێکدەدرێتەوە کە ئاراستەی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێم بکرێت تا ئەویش داهاتی نەوت ئاشکرابکات و پرۆژەکەش بۆ زۆنی زەرد ببات.

هەرچەندە پارتی رەخنەی هەیە لە دیارنەمانی پارە لە سلێمانی، بەڵام قوباد تاڵەبانی دەست بۆ ئەو مەلەفەش دەبات و دەڵیت، دیارنەمانی پارەی بانکەکانی سلێمانی هەمووی پلانە.

قوباد تاڵەبانی خەڵک دەکات بەچاودێری داهات و خەرجییەکانی سلێمانیی و دەڵێت، خۆتان بەراودی پارەکە بکەن و راستییەکان بزانن.

هەواڵی زیاتر

Back to top button