رۆژنامە فارسییەکان: ئاوی بەنداوەکانی لۆڕستان 20٪ کەمی کردووە

ژمارەی ئۆتۆمبێل لە تاران سێ ئەوەندەی توانای شارەکەیە

مانشێتی بەشیک لە رۆژنامە فارسییەکانی ئەمرۆ، پێنجشەممە، 15ی کانونی یەکەمی 2022

مەردۆم سالاری

  • چینی هەژار لە ئێران دوو ئەوەندە زیادی کردووە
  • ژاپون و ئێران پێنج رێککەوتنیان لەبواری تەندروستی و دەرماندا واژۆ کرد
  • ئەردۆغان رکابەرە سەرسەختەکانی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا دەستگیر دەکات

ئارمان ئیمرۆز

  • شاندێکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەى ئەتۆم سەردانی ئێران دەکات
  • ئیسرائیل دانی بەوەدانا هێرشی کردووەتە سەر کاروانی نەوتی ئێران
  • ئاوی بەنداوەکانی لۆڕستان 20٪ کەمی کردووە

ئیتلاعات

  • ژمارەی ئۆتۆمبێل لە تاران سێ ئەوەندەی توانای شارەکەیە
  • هەفتەی داهاتوو پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوو دەگاتە پەرلەمان
  • هەناردەکردنی هەناری ئێران 100٪ زیادی کردووە

جمهوری ئیسلامی

  • وەزیری کار: زیاتر لە 60٪ بەنداوەکانی ئێران ئاوی پێویستیان نییە
  • ئەمساڵ تاران بە تەنیا دوو رۆژ کەشوهەوای پاکی هەبووە
  • دەوڵەتی ئێران 570 هەزار ملیارد تومەن قەرزاری بانکەکانە

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button